لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
سروشتی لۆكه‌یشنی ناو فیلمه‌كانم ده‌كرێت له كاره فۆتۆگرافیه‌كانیشمدا ئاماده‌ییان هه‌بێت، ده‌شخوازم ئایدیای فیلمه‌كانم له كاره فۆتۆگرافییه‌كانم نزیك بكه‌مه‌وه و له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكیش به دووریان بگرم. هه‌رچه‌نده ده‌زانم كه ئه‌م دووانه دوو بواری جیاوازن، به‌ڵام به تێڕوانینی من، هه‌لومه‌رجه نموونه‌ییه‌كه بۆ من ئه‌وه‌یه كه بتوانم ئه‌م دوو بواره، فۆتۆگرافی و سینه‌ما له یه‌كتری نزیك بكه‌مه‌وه.
من زیاتر حه‌ز به بینه‌رێك ده‌كه‌م كه له‌به‌رده‌م كارێكی فۆتۆگرافیمدا بوه‌ستێت وه‌ك له بینه‌رێك كه له ناو هۆڵێكی سینه‌مادا ته‌ماشای فیلمێكم ده‌كات. بینه‌رێك له ناو هۆڵی سینه‌مادا به دوای به‌رده‌وامی و گۆڕانكاریی ناو چیرۆکدا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌وان به‌وه ڕاهاتوون كه له هۆڵێكی سینه‌مادا دابنیشن و گوێ له چیرۆك بگرن، به‌ڵام له گه‌له‌رییه‌كدا، ئه‌وه ده‌بینم كه هه‌ریه‌ك له بینه‌ره‌كان ته‌ماشای هه‌ریه‌ك له كاره فۆتۆگرافییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وان زیاتر له كاره‌كه ده‌ڕوانن بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی بیستنی چیرۆكێك بن.
فۆتۆگرافیی سروشت جیهانیین. دره‌خت هیچ ناسنامه‌یه‌كی نییه، ناسنامه‌ی له‌دایكبوونی نییه، پاسپۆڕتی نییه، نه‌ته‌وه‌ی نییه، له‌به‌رئه‌م هۆكاره‌یه كه هیچ گرنگ نییه ئه‌م دره‌خته له كوێی سه‌ر زه‌وی بێت. ئه‌وه‌ی گرنگه لێكچوونی نێوان هه‌موو دره‌خته‌كانه، لێكچوونی هه‌موو ئاسمانه‌كان، هه‌موو دیمه‌نه‌كان. سروشت كلتوورێكی دیاریكراوی نییه. من له كاره‌كانمدا جه‌خت لەسه‌ر ئه‌م بێ ناسنامه‌ییه‌ی سروشت دەکەمەوە له‌به‌رئه‌وه نامه‌وێت كات و شوێنی دیاریكراوی فۆتۆكانم ده‌ستنیشان بكه‌م.
فۆتۆگرافه‌ری ڕۆژنامه‌وانیی دیمه‌نی به‌ره‌كانی جه‌نگ پیشان ده‌دات، منیش به گرتنی وێنه‌ی سروشت، دیمه‌نی به‌ره‌كانی ئاشتی پیشان ده‌ده‌م. بڕواناكه‌م جیاوازییه‌كی وایان هه‌بێت، جگه له جیاوازی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت بۆ كاركردن. بۆ فۆتۆگرافه‌رێكی ڕۆژنامه‌وانیی ساتێك گرنگه، ساتێك بۆ گرتنی فۆتۆکە. بۆ فۆتۆگرافه‌ری سروشت، ئه‌م ساته به هه‌مان شێوه گرنگه، بێ ئه‌م چركه ساتانه هیچ وێنه‌یه‌ك شایه‌نی تۆماركردن نین. ساتێكی تەنیا هه‌یه كه تیایدا دیمەنێک ده‌كرێت وێنه‌ی بگیرێت.
گفتووگۆی كیاڕۆسته‌می له‌گه‌ڵ به‌لاغی و شیڤادا له پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافیی خۆیدا.