نوسەر و گۆرانیبێژ و ئەکتەر Christopher Lee تەمەن ٩٢ ساڵ گۆرانییەکی مێتاڵ بە ناوی "Darkest Carols, Faithful Sing" بۆ کریسمسی٢٠١٤ دەڵێت. ئەم گۆرانیەشی دەبێتە سێهەم گۆرانی لە جۆری heavy metal کە بۆ کریسمیس وترابێت. یەکەم گۆرانی میتاڵی لە ٢٠١٢دا بۆ کریسمس تۆمار کرد بە ناوی ." “A Heavy Metal Christmas، پاشان لە ٢٠١٣دا سێهەم گۆرانی تۆمار دەکات بە ناوی "Heavy Metal Christmas Too".
شایەنی باسە Christopher Lee بەتەمەنترینن گۆرانیبێژی heavy metal و لە چاوپێکەوتێکدا دەڵێت، "لەم تەمەنەمدا، گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە کە چالاک بم لە رێگەی ئەنجام دانی ئەو چالاکییانەی کە چێژیان لێ دەبینم. نازانم تا چەندی تر دەژیم، لەبەر ئەوە هەر رۆژێک بۆ من جەژنێکە و دەمەوێت لەگەڵ هەوادارانم بیبەمە سەر."
ئەکتەری بەناو بانگ لە فیلمی Lord of the Rings دا رۆڵی کارەکتەری Saruman دەبینێت. هاوکات لە فیلمی The Hobbit: The Battle of the Five Armies دەور دەبینێت کە وا بڕیارە ئەم فیلمە لە ١٢/١٢/٢٠١٤ نمایش بکرێت.
سەرجاوە: ign.com