لە کەش و هەوایەکی ئارام و لەگەڵ کۆمەڵێک پیاودا لە پارکێکدا کۆدەبنەوە. قۆڵیان بەرز دەکەنەوە بۆ ئاسمان و لە حاڵەتی ئامادەیی دان بۆ جوڵە کردن. بۆ ماوەی ١٠ خولەک، لەگەڵ لێدانی زەنگێکی قوڵ لە هەر خولەکێکدا، پیاوەکان بە هێواشی بۆ سەر ئەرزەکە دەتوێنەوە. ئەمە یەکێکی ترە لە کارە سەرنج راکێشەکانی سەماکار و بەرهەمهێن رۆزمێری لی Rosemary Lee. پرۆژەکەی بە ناوی بتوێرەوە Melt Down پێک دێت لە کۆمەڵێک پیاو لە فەزایەکی کراوەدا بە جوڵەیەکی زۆر هێواش دەجوڵێنەوە وەک بەرەنگار بوونەوەیەک بۆ هێزی کیش کردن. پرۆژەکەی بەشیکی پێرفۆڕمانس و بەشێکی دی پەیکەرییە، بێجگە لە سەماکارەکان خەڵكی ئەو شوێنەش بەشدارییان تێدا کردووە. سەرچاوە: coastalcurrents.org.uk