گوڵی Jericho جۆرێکە لە قەوزەی بیابان توانایەکی سەرنج راکێشی هەیە. ئەم جۆری گوڵە دەتوانێت جارێکی دی ژیان ببەخشێتەوە بە خۆی. دوای وشک بوونەوەیەکی زۆر لە بیاباندا، کە زۆر جار بۆ ماوەی چەندین مانگ یان چەندین ساڵ بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، دەتوانێت لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا سەوز بێتەوە. بە بەرکەوتنی شێ، لە شێوە تۆپێکی گەڵای ووشکدا دەگۆڕێت بۆ شێوەیەکی سەوزی گوڵ ئاسا. ڤیدیۆ گرافەر Sean Steininger چەند وێنەیەکی ئەم گوڵە دەگرێت لە کاتی زیندو بونەوی دا. ئەم تایبەتمەندییە گوڵەکە دەپارێزێت لە لەناو چون و وا دەکات بەرگەی گەرماو وشکبونەوەیەی زۆر بگرێت سەرچاوە: thisiscolossal.com