ئەم پەزڵە پارچە پارچەیە بە تەواوی لە ١٠٠٠ رەنگی جیاواز پێک هاتووە کە بە شێوەی ستانداردی خشتەی رەنگەکان رێک خراوە. خاوەنی دروستکردنی ئەم پەزڵە کلێمنس هابیچ Clemens Habicht روونی دەکاتەوە کە ئەم جۆری پەزڵە رێکخستنەوەی ئاسانترە لە پەزڵە باوەکانی پێشوتر کە پێک هاتوون لە وێنەو ووردەکارییەکان. کاتێک دێیتە سەر رێک خستنی پارچەکان دەبێت بە گوێرەی رەنگەکان رێکیان بخەیت، ئەمەش پشت بە ژیری کەسەکان دەبەستێت. بیرۆکەی دیزاین کردنی پەزڵەکە لە جیاوازی رەنگی شین لە ئاسماندا هاتووە. کلێمنس هابیچ دەڵێت، لەجیاتی پشت بەستن بە ووردەکارییەکانی وێنەیەک بۆ رێکخستنەوەی، تەنها پشتم بەستووە بە ژیری تاکەکان لە تێگەیشتنیان بۆ رەنگ. بە شێوەیەکی گشتی یارییەکە پشت دەبەستێت بە لۆژیک لە کاتی رێک خستنەوەی رەنگەکان. سەرچاوە: thisiscolossal.com