کۆکردنەوەی ئاو لە ئیثیۆپیا

22/12/2014    22:51

کۆکردنەوەی ئاو لە ئیثیۆپیا 


Jînge

کۆکردنەوەی ئاو لە ئیثیۆپیا کە دەکەوێتە قاڕەی ئەفریقا، کارێکی زۆر گرانە. گەیشتن بە نزیکترین سەرچاوەی ئاو پێویستی بە چەندین کاتژمێر هەیە. ئەم کارەش زۆربەی جار لە لایەن ژنەکانەوە ئەنجام دەدرێت، ئەو ژنانەی نەک تەنیا لە خوێندنگەکان دابڕاون بەڵکو لەسەر رێگایان بۆ هێنانی ئاو دووچاری دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە. بە هەموو جۆرێک کۆتایی کارەکە مەترسیدارە، وە ئەو ئاوەی دەهێنرێت شیاوی خواردنەوە نییە و زیانبەخشە.
 
بەڵام VittoriLab  چارەسەرێکی بۆ ئەم کێشانە دۆزییەوە!

VittoriLab  تاقیگەیەکی دیزاینکردنی پێداویستی پیشەسازییە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بۆ کەیسەکان ئامێرو پێداویستی تایبەت دروست دەکەن. تاوەری ئاو کۆکردەنەوە دروست دەکەن  لە ئیثیۆپیا بە ناویWarka Water Towers کە زیاتر لە داری وەرکا دەچێت، ئەم دارە تایبەتە بە ووڵاتی ئیثیۆپیا و بووەتە هۆی دروست بوون و کۆکردنەوەی  کۆمەڵگا.

تاوەرەکان لەلایەن چەند تەلارسازێکەوە دروست کراون بۆ کە بە سیستمێک کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی ئاوی پاک راستەوخۆ لە هەوادا. تێچوی هەر تاوەرێک ٥٥٠ دۆلارە و لە چەند رۆژێکی کەمدا دەتوانرێت دروست بکرێت بە بەکار هێنانی کەل و پەلی ناوخۆی ناوچەکە. تاوەرەکان فابریکێکی کۆکردنەوەی شێ بەکار دەهێنن و دەتوانن تا رادەی ١٠٠ لیتر ئاوی پاک بۆ خواردنەوە لە رۆژێکدا کۆبکەنەوە.

سرەرچاوە: architectureandvision.com












هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw