ئەو DJ بوو بە خاوەنی زۆرترین داهات

28/12/2014    18:55

ئەو DJ بوو بە خاوەنی زۆرترین داهات 


Mwsîk

لە ساڵی ٢٠١٤دا DJ کاڵڤین هاریس Calvin Harris بوو بە خاوەنی زۆترین داهات. 

کاڵڤین هاریس، گۆرانیبێژ و هۆنراوە نوس و بەرهەم هێن و DJی سکۆتلەندی بە پلەی یەکەم دێت لە ریزبەندی ئەو DJ یانەی کە زۆرترین داهاتیان دەستکەوتووە لە ساڵی ٢٠١٤دا. بڕی ئەو داهاتەکەی هاریس بە ٦٦ ملیۆن دۆلار دیاری کراوە.

شایەنی باسە هاریس هەر لە منداڵییەوە حەز بە میوزیک دەکات و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە مارکێت و کارگەی ماسیدا کار دەکات تا پارە پەیدا بکات و بڕوات بۆ لەندەن تا لە موزیسیانە ناوخۆکانی ئەوێ زانیاری وەربگرێت.

یەکەم سەرکەوتنەکانی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بووە کاتێک هەردوو گۆرانی Da Bongos و Brighter Days تۆمار دەکات.
لە ئێستادا لە یەکێک لە بەناوبانگ ترین یانەکانی شەوان لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا بە ناوی Hakkasan درێژە بە کارەکەی دەدات.

سەرچاوە: forbes.com



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw