ئاهەنگی ساڵی نوێ یەکێکە یادکردنەوە جیهانییەکان، رۆژی ٣١/١٢ بە کۆتا رۆژی ساڵنامەی گریگۆری دادەنرێت Gregorian calendar. زۆربەی خەڵک ئەم رۆژە لەگەڵ ئاوێتە بوونی هەستەکانیان بەڕێ دەکەن. پۆپ گریگۆری سیازدەهەم لە ساڵی ١٥٨٢ ئەم ساڵنامەیە دەناسێنێت، هەربۆیە یادکردنەوەی ساڵی نوێ هەر لە کۆنەوە هەیە.
لەگەڵ ئەوەی ئەم رۆژە کۆتا رۆژە و هەستەکانت ئاوێتە دەبن، زۆربەی خەڵکی بە ئاهەنگ گێڕان یادی دەکەنەوە بۆ بەخێرهاتنی ئەو رووداوانەی ساڵێکی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت.
ئەم یادکردنەوەیە لای هەندێک خەڵک سەردانکردنی کڵێسایە و لای هەندێکی دی کۆبونەوەی هاوڕێیان و گێڕانی ئاهەنگ و تەماشاکردنی فیلمە. لە زۆر شوێنی تریش خەڵکی لە ناوەندە گشتییەکان و سەرشەقامەکان کۆدەبنەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان. یەکێک لە دیارترین هێماکانی یادکردنەوەی ساڵی نوێ یاری ئاگرینە کە لە نیوەی شەودا واتا لە نێوان کۆتا چرکەساتەکانی ساڵ و دەستپێکی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ.
سەرچاوە: timeanddate.com