هێمن حمید شریف
لێره‌دا چه‌مكی فۆڕمی بێ ناوه‌ڕۆك، ئه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت كه به دروشم و بانگه‌واز شتێك به‌دی بهێنرێت، له فۆڕم و ڕوكه‌شیدا واخۆی پیشان ده‌دات كه كارێكی مه‌زنه، به‌ڵام ساتێ له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وورد ده‌بیته‌وه و ده‌كۆڵیته‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه پوچ و بێ مانایه .
ئه‌م پێشه‌كییه كورته‌م بۆ چونه نێو بواری ئاخاوتن له پڕۆژه‌ی مۆزه‌ی هونه‌ریی هه‌ولێر خسته‌ڕوو، وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی پێویست و ڕاشكاو و ڕاسته‌وخۆ، چونكه وه‌ك خودی خۆم، له بیرۆكه و كارتیاكردنی سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌و مۆزه‌یه‌دا له‌نزیكه‌وه به‌شدار بوم، به‌لامه‌وه كارێكی گرنگ بو له داڕشتنی ناوه‌ڕۆكی دروستكردنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی هونه‌ری هاوچه‌رخ له شوێنی گرتوخانه‌ی وێستگه‌ی هه‌ولێر به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام وه‌هام پێ باش بوو، پرۆژه‌كه ته‌نها له‌ئاستی خۆ نمایشكردن و ڕاگه‌یاندنی دروشم و بانگه‌واز و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه نه‌بێت، چونكه هه‌میشه لای ئێمه له زۆر شت‌دا ته‌نها له قۆناغی حه‌ماسه‌ت و سۆزدا ده‌مێنینه‌وه، و ساتێكیش كار گه‌یشته سیسته‌م و كاركردن و دابه‌شكردنی كار، وه‌زعه‌كه تێكده‌چێت، به‌جۆرێك له‌سه‌ر كورسی و پۆسته‌كان ده‌بێته شه‌ڕ كه‌س كه‌س ناناسێت، یان دروشمێك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه‌وا هه‌مومان هه‌موو شتێك ده‌زانین، ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م فه‌زا حیسابی بۆ ناكرێت چه‌مكی توانا‌و پسپۆرییه.
وه‌ك دیاره دروستكردنی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری، به‌رهه‌مێكی كلتوریه كه ڕۆژئاوا به‌رهه‌می هێناوه، له‌سه‌ره‌تاكانی دروست بونیشیه‌وه شوێنێك بووه بۆ پاراستنی كاری هونه‌ریی و كه‌لوپه‌لی گرانبه‌هاكانی كه له‌ناو كه‌نیسه‌كان ده‌پارێزران و به‌شێك بوونه له موقه‌ده‌ساتی ئاینی مه‌سیحی هه‌ڵبه‌ت له كلتوری مه‌زنی خۆرئاوادا ئه‌م مۆدێله له‌ناو كڵێساكانه‌وه ڕوناكی دیوه و بووه‌ته به‌شێك له پرسی كلتوری و شۆرشه فكری و فه‌رهه‌نگییه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئه‌وروپا, شۆرشی پیشه‌سازی به‌هاتنی، پایه‌ی هونه‌ری به‌هێز و بڵندكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هونه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر له‌خزمه‌تی كڵێسا‌و ده‌سه‌ڵاتداراندا بووه، به‌ڵام دواجار مۆدێلێكی مه‌زنی له پاراستنی كاری هونه‌ریی و مێژوی هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا هێنایه‌كایه‌وه.
مۆزه‌خانه له رۆژئاوادا گرنگی و به‌هاكه‌ی تا ئه‌و ئاسته‌یه، كه كۆمه‌ڵگه‌كانیان ناتوانن بڵێن، ئێمه خاوه‌نی ژیانی شارستانی و شارین ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مۆزه‌خانه نه‌بن، ته‌نانه‌ت له شار‌و شارۆچكه‌كانیشیان مۆزه‌خانه دروست ده‌كه‌ن، چونكه تاڕاده‌ی تێكه‌ڵ بونێكی ته‌واو، بون و به‌های ئه‌م دامه‌زراوه‌یه تێكه‌ڵ به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییان بوه، به‌ده‌یان شێوازی جیاواز و هه‌مه‌ره‌نگی مۆزه‌خانه به فیكری تازه‌وه هاتوونه‌ته كایه‌وه كه قه‌باره‌ری پێشكه‌وتنی كلتوری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری تیادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به هه‌زاران كاری هونه‌ری به شێوازی جۆراو جۆر له‌نێو مۆزه‌كان پارێزراون و بونه‌ته جێگای باس و خواسی هونه‌ری وهه‌وێنی به‌رهه‌می فیكری تازه‌ن و مێژوی ساته‌وه‌ختی هه‌موو جولانه‌وه هونه‌ریه‌كانی له رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا له مۆزه‌خانه‌كاندا به‌ته‌واوه‌تی تیكه‌لاوی ژیانی كلتوری و فه‌رهه‌نگی و كومه‌ڵایه‌تی بووه، تا ده‌گاته به‌كارهێنانه‌وه‌ی باله‌خانه و شوێنه كۆنه‌كان له‌لایه‌ن گروپه هونه‌رییه‌كان وه‌ك مۆزه یان ناوه‌ندێك بۆ كاری هونه‌ری په‌ره‌ی سه‌ند، كه له‌وانه نمونه‌ی وێسگه‌ی كۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر زۆرن كراون به مۆزه‌خانه یان له لایه‌ن گه‌نجه هونه‌رمه‌نده‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه و دواجار وه‌ك وه‌رشه‌یه‌كی هونه‌ری و شوێنی ژیانیان كاریان تیدا كردووه و به‌كاریان هێناوه، ئه‌م مۆدێله‌ش له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند و فكر و فه‌لسه‌فه‌ی به‌ته‌واوی تێكه‌ڵ به جیهانه مه‌زنه‌كه‌ی هونه‌ر كرد.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا وام لێده‌كات به ڕه‌ش بینییه‌وه سه‌یری هه‌موو پرۆژه هونه‌ریه‌كانی ئێره بكه‌م، ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاراسته‌یه جگه له‌وه‌ی هونه‌ر بێبایه‌خه‌و گرنگی پێنادری، هه‌رچی كاركردن و پرۆژه‌ی هونه‌ری هه‌یه دواجار به لاوازی ده‌رده‌كه‌ویت، له‌وڵاتی ئێمه له‌كاتی ئه‌نجام دانی پرۆژه هونه‌ریه‌كاندا هه‌میشه له‌روكه‌شدا شتێك ئه‌بیندریت به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا شتێكی تربه‌دیده‌كرێن، نمونه‌شمان دامووده‌زگا هونه‌ریه‌كانه كه له‌رووكه‌شدا هاوشێوه‌ن له‌گه‌ڵ دامووده‌زگا هونه‌ریه‌كانی دونیان به‌لام له ناوه‌رۆكدا بێبایه‌خ و لاوازن، به‌گشتی له‌ئاستێكی نزمدان و ناتوانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر كلتوور درووست بكه‌ن و هه‌بونیان ته‌نها رووكه‌شه، ئه‌مه نه‌وه‌ك ته‌نها له داموو ده‌زگاكاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه به‌ڵكوو له‌ناو گۆره‌پانی هونه‌ریشدا ئه‌م كێشه‌یه زۆر به‌زه‌قی دیاره كه به‌گشتی ره‌وته‌كه بێناوه‌رۆكه و بێكاریگه‌ره.

له‌سه‌ره‌تای ده‌نگوباسی پڕۆژه‌ی دروستكردنی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هه‌ولێره‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناو بواری هونه‌ری له مامۆستا و قوتابی هونه‌ر له كۆلێژ و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شدار بوین. له‌و سه‌ره‌تایه‌دا خۆشییه‌كه‌ی ئه‌وه بوو هه‌موان به‌گوڕو و تینێكه‌وه به‌پیر پرۆژه‌كه‌وه هاتن، له‌و كاتوساته‌دا حه‌ماسه‌تێكی زۆر هه‌بوو، هاوكات دانیشتن و كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر كرا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه, به‌لاَم له‌م نێوه‌دا، ئه‌وه‌ی من تێبینیم كرد، ئه‌وه بو كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ كاره‌كان قورس‌تر ده‌بوو، چونكه به‌گشتی ستافه‌كه هه‌میشه له كێشه دابوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌گشتی زانیاری پێویست نه‌بوو له‌سه‌ر مۆزه‌حانه و چۆنییه‌تی درووست كردنی مۆزه‌خانه یاخود ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌تاییانه‌ی كه مۆزه‌خانه بۆ؟ ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراوی پێشوه‌خته دانه‌رێژرا بوو، بێ به‌رنامه‌ی و په‌رش و بڵاوی له گفتوگۆیه‌كان، ئه‌وه‌ی پێوه دیار بوو كه هه‌ریه‌كه‌و له‌ئه‌ندامه‌كان بۆخۆی به‌خه‌ونێكه‌وه هاتۆته ناو پرۆژه‌كه كه له‌خه‌ونی درووست كردنی مۆزه‌یه‌كی هاوچه‌رخه‌وه دووره به‌ئێستاشه‌وه بێت، هه‌روه‌ها دروست بوونی دۆخیكی خراپ له جوینه‌وه‌ی قسه‌كانی پێش‌و هه‌ره‌ها دروست نه‌بوونی دۆخیك بۆ هه‌نگاو نانی خێرا و دروست بۆ پێشخستنی پرۆژه‌كه، هه‌رچه‌نده ئیشكردن له پرۆژه‌یه‌كی ئاوادا كارێكی ئاسان نییه، نه‌بوونی رۆشنبیری پێشوه‌خت نه‌بونی كه‌سانی پسپۆر له‌ناو بواره‌كان، كاریكی ئاسان نییه كۆمه‌لێك كه‌س له‌ناو بواری هونه‌ریدا هه‌وڵ بده‌ن مۆزه‌خانه‌یه‌ك درووست بكه‌ن، له پێش‌و تردا ئه‌زموونی له‌مشێوه‌یه نه‌بووه ته‌نها چه‌ند هه‌ولێك نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی مۆزه‌خانه‌كه‌ی شاری سلێمانی كه دواجار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له جه‌وهه‌ردا مۆزه‌خانه یاخود هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و پرسیاره گرنگانه‌ی كه‌وا پێویسته پریسیاری ئه‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مرۆبن بۆ به‌دیهینانی وه‌ڵام گه‌رێك كه بۆن و ره‌نگی ئێستایان پێوه‌بێت، یاخود به‌شێوه‌یەكی تر بڵێن دوباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه كۆنه‌كانن له‌ژێر ناوی تر، وه‌ك دوباره كۆپی كردنه‌وه‌ی موئه‌سه‌ساتی به‌ناو كۆلێژ و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌سه‌ر هه‌مان ستایڵی پێشوتر، به‌هه‌مان سیسته‌می كۆنه‌كه‌ی ساڵانی پێشوو كه له‌ئێستادا ناتوانن وه‌ڵامی ده‌ره‌وه‌ی پرسیار‌و داخوازییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌بن، كه به‌داخه‌وه به‌تاڵن له فكر به‌تاڵن له له‌و روحیته هونه‌رییه‌ی كه توانای گه‌نجان بخاته گه‌ر، له‌و ئاسته‌دایه كه هاوچه‌رخی له ناوه‌رۆكه‌كانیان به‌دی ناكرێت، ته‌نها وه‌ك موئه‌سه‌ساتی وه‌زیفی كۆمه‌ڵك كه‌س موچه‌ی لێوه‌رده‌گرن و روحیی هونه‌ریان تیانییه بۆیه روحی داهینانیشیان تی به‌دیناكرێت .
خۆم نه‌خزانده ناو پرۆژه‌ی مۆزه‌كه‌ی هه‌ولێر، به‌بێ ئه‌و پرسیاره‌ی كه هه‌میشه له بیركردنه‌وه‌مدا به‌رامبه‌ر به‌هونه‌ر تێگه‌یشتووم ئه‌وه‌ی ئه‌یكه‌م چ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه به شوناسی خۆم وه ئایا ئه‌توانم كاریگه‌ری درووست بكه‌م، ئایا پرۆژه‌كه جدییه ؟ له‌ناو ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا چه‌ند كه‌سانێك هه‌بوون هاوبیركردنه‌وه بووین، ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ گروپێكی تر له ستافه‌كه، ئه‌مه‌ش پرۆژه‌كه‌ی به دوو ئاراسته‌دا برد، بیركردنه‌وه‌جیاكان و مشتومری زۆر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ناونانی وه‌ك مۆزه‌خانه ناكۆكی دروستبو كه ناونانی به ( مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری )یان( مۆزه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ ) له‌سه‌ر ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه بووه له پرۆژه‌كه، كه دواجاربه‌ناوی (مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هه‌ولێر) ناونرا، كه له‌ناوه‌رۆكدا له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆك بوون یاخود به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێمه به‌شێكمان هه‌وڵه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه بوو كه شوێنه‌كه ده‌كرێت وه‌ك به‌شێك له پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری هاوچه‌رخ وه شوێنێك بێت پتر بۆ كۆبونه‌وه‌ی گه‌نجانی ناو بواری هونه‌ری یاخود وه‌ك ستۆدیۆی هونه‌ری كه له‌دواجار وه‌ك مۆزه‌خانه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه گرنگی ده‌دات به هوه‌نه‌ری ئه‌مرۆ بایه‌خه‌كه‌ی بۆئه‌وه‌یه كه ببێته پاڵپشتێكی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ ره‌وتی هه‌نه‌ری له ئێستادا، كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌یتر بروایان وایه گرنگی به مێژووی هونه‌ری بدرێت، پتر كاری مۆزه‌خانه‌كه كۆكردنه‌وه‌ی كاری هونه‌ریبێت، بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م هه‌میشه به ناجیگیری له‌ناو پرۆژه‌كه مایه‌وه وه من زوو هه‌ستم كرد له‌ناو ئه‌م پرۆژه‌یه جیگای خۆی ناتگرێت، بێهوده‌یه ئه‌گه‌ر تۆ‌و چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵی دروست كردنی شوێنێك بده‌ن كه به ده‌یان گه‌نجی په‌یمانگه‌و كۆلێژه‌كان له به‌ر بێ شوێنی و نه‌بوونی توانای مادی بۆ به‌رده‌وام بوون له كاری هونه‌ری كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شۆرشه‌كه‌ی ئه‌وان له‌پێناوی ئه‌وه بوو كه‌وا گه‌نجه‌كان شوێنیان نییه بۆ كاركردن، هاوكاری ناكرێن تا په‌ره به تواناكانیان بده‌ن ئه‌مه بابه‌تی درووست بوونی مۆزه‌خانه‌كه‌ی وروژاند، به‌ڵام دواجارئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به‌ناو هه‌ڵگیرسێنه‌ری بیرۆكه‌كه بوون خۆیان وون كرد له‌ناو ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ئه‌وان، كه له‌دواجار پرۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی دووكه‌س كۆتایدێت، كه یه‌كێكیان خۆی به‌هونه‌ردا هه‌ڵواسیوه ئه‌وه‌ی تریان لێده‌خوات .

ئه‌وه‌ی له‌م نیوه‌دا بۆم ده‌ركه‌وت هێشتا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا له‌ناو گۆره‌پانی هونه‌ریدا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه زاڵه كه ده‌توانم بڵێم هێشتا چه‌مكی شێوه‌كاری له عێراق و ئه‌م ناوچه‌یه به‌ته‌نها وینه‌كێشان و په‌یكه‌رو سیرامیك ده‌گرێته‌وه، كه بیرۆكه‌كه له سۆڤیه‌تی پێشوو په‌ریه‌وه بۆناو عێراق، سیسته‌می خوێندنی هونه‌ر و جولانه‌وه‌ی هونه‌ری له‌م ناوچه‌یه پێ ئاراسته كرا، له‌سه‌ر بنه‌مای هونه‌ر بۆ هونه‌ر كه له ئه‌مرۆدا ئه‌م بیرۆباوه‌ره تۆزیان له‌سه‌ر نیشتوه، ئه‌م پرسه ئه‌بێت زۆر به‌جدی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستائه‌و چه‌مكه كۆنه‌كه‌ی ( الفنان والسیاسی كلاهما یصنع المستقبل ) ی وته‌كه‌ی سه‌دام حسێن كاریگه‌ری ماوه له گۆره‌پانی هونه‌ری، كه تا ئه‌م دواییه له كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر له‌وانه‌ی ( هه‌نده‌سه‌ی مرۆڤ ) دا له به‌شی دیزاین قوتابیه‌كان ئه‌یان خوێند كه چۆن سه‌دام حسێن له وه‌سفی هونه‌رمه‌ندا له‌گه‌ڵ سیاسی به‌یه‌كه‌وه داهاتوو درووست ده‌كه‌ن، بۆخۆی ئه‌مه كاریگه‌ریه‌كه‌ی وون نه‌بوه ئه‌وه‌تا چۆن كاریگه‌ری سۆڤیه‌تی پێشوو به‌سه‌ر سیسته‌می خویندن له عێراق هه‌بووه، مانه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه بۆته هۆی دارمانی فیكری و كلتوری و هونه‌ریمان .
مۆدێله تازه‌كانی به‌هاری هونه‌ر به‌گشتی له ئێستادا ئاراسته‌كه روو له‌و شوێنه‌یه كه فه‌زای ئیشكردن له‌گه‌ڵ به‌و رێره‌وه‌یه كه‌وا چۆن سه‌پۆرت و پاڵپشتی بۆ ره‌وتی هونه‌ری به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج یاخوود خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ری تازه له هونه‌ر له گرنگترین پرۆژه‌كانی وه‌ك سیسته‌می كاركردنی ده‌ستپێده‌كات، ئه‌م مۆدێله له‌زۆر شوێنی دونیا له مۆزه‌و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان به‌دیده‌كرێن، ئه‌و مۆدێله‌ی دیكه‌ی كه‌وا مۆزه‌خانه كه‌وا به‌نیازن مۆزه‌خانه‌كه‌ی هه‌ولێری له‌سه‌ر بونیاد بنێن به‌حیساب گرنگی بدرێت به مێژوی هونه‌ری شێوه‌كاری كوردی واته مۆزه‌خانه‌كه ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی كاری هونه‌ری له خۆی بگرێت ئه‌مه پرسێكه‌و جۆری ئیشكردن له‌م شێوه‌یه له مۆزه‌خانه زۆر تایبه‌ته‌و ئاراسته‌ی كاركردنی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه واتا مۆزه‌خانه‌كه سه‌نته‌ری كاركردنی گرنگی دانه به مێژوی هونه‌ری شێوه‌كاری، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر به‌دیده‌كرێت كه سه‌نته‌ر تابلۆكه‌ی مۆنالیزایه و چه‌ند كاریكی تری هونه‌رین كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا گرینگی دانی زیاتره به هونه‌رمه‌نری كۆن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر مۆزه‌خان هه‌بێت و ئاگای له مێژوی هونه‌ری و مێژوی مۆزه‌خانه‌كان هه‌بێت، تێگه‌یشتووه له‌وه‌ی له دوای (postmodernism) شێواز و مۆدێلی مۆزه‌خانه گۆرا له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانه فكری و فه‌رهه‌نگییه‌ی كه چه‌مكی هونه‌رو دیدو بیركردنه‌وه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه برد، كه كۆمه‌ڵگا بۆخۆی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وی هونه‌رن، هونه‌ر له ئه‌ته‌لییه‌كان و مۆزه‌خانه‌كانه‌وه هاته ناو شه‌قامه‌كان و باخچه‌كان و ژێرتونیله‌كان سه‌ر دیوارێك نه‌ما كارێكی هونه‌ری داگیری نه‌كات شوێنیك و بۆشاییه‌ك نه‌ما به‌كارێكی هونه‌ری پر نه‌كریته‌وه ئه‌م شۆرشه فكرییه تازه‌یه ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی دا هێنا كه باڵه‌خانه و شوێنه كۆنه‌كان گۆردران بۆ شوێنیكی هونه‌ری .
له نوسینه‌وه‌ی كۆنسێپتی پرۆژه‌كه‌دا له دوو كۆبونه‌وه‌ی ستافه‌كه‌دا ( میشێل فییه‌ر ) پرۆفیسۆر له بواری مۆزه‌خانه به‌شداری كرد به‌مه‌به‌ستی دارشتنی كۆنسیپتی مۆزه‌كه، دیار بوو هاتنی ئه‌و به‌دڵی گروپێك نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان مۆزه‌كه نه‌روات و ئاراسته‌یه‌كی تر بگرێت، میشێل فییه‌ر باش ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه و هاوكارییه‌كی باشی كردن له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فكره‌یه‌ی كه‌وا مۆزه‌خانه‌كه له‌سه‌ر بونیاد بنێن، به‌وه‌ی كه‌وا مۆزه‌خانه‌كه ئه‌ساسه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه بونیاد بنرێت مۆزه‌خانه‌یه‌كی زیندوو بێت وه هه‌روه‌ها بتوانێت هه‌موو شێوازوو ستایله‌كانی هونه‌ری مۆدیرن و هونه‌ری نوێ له‌خۆ بگرێت شێوازی كاركردنی مۆزه‌خانه‌كه له‌شه‌ر وردبوونه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر فه‌زای شوێنه‌كه ده‌تواندرێت پرۆژه‌كه سوودمه‌ند بێت بۆ جولانه‌وه‌ی هونه‌ر له‌م هه‌رێمه و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كیشی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه به‌هێزبكات له‌سه‌ر بنه‌مای درووست كردنی فه‌زای كاركردنی به‌رده‌وام، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی پاڵپشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت .

پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا مۆزه‌كه مۆزه‌یه‌ك بێت جێگه‌ی تایپه جۆراوجۆره‌كانی هونه‌ری تیا ببێته‌وه، نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها شوێنێك بێت بۆ نمایشی تابلۆ و په‌یكه‌ر و سیرامیك, ره‌نگه دروستكردنی سۆپه‌ر ماركێتێك ئاسان بێت و به‌ته‌نها پێویستی به سه‌رمایه ببێت و پێویستی به كۆنسێپت و هیچ جۆره بیركردنه‌وه و ئایدیایه‌ك نه‌بێت، كه‌سه‌كانیش گرنگ نه‌بێت كێن و له چی شاره‌زان یان نا، هه‌ر بۆیه له زۆر جاری دانیشتنه‌كاندا وام هه‌ست ده‌كرد جۆری بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنه‌كه به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌ی سوپه‌ر ماركێتێكه نه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌ك، به‌تایبه‌تیش ئه‌وكاتانه‌ی كه‌وا هه‌ستم به بوونی روحی هونه‌ر و ئاماده‌گی ئه‌و پرسه نه‌ده‌كرد، به‌تایبه‌تیش ئه‌م هه‌ستكردنه‌م دوای كۆنفراسه‌كه جێگیرتربوو، كه له دوتوێی كه‌ته‌لۆگی خودی كۆنفرانسه‌كه‌وه هه‌ستم به بێئومێدییه‌كی زۆر كرد، كه ریكلامێكی زۆر بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیاری كرا‌و كه هیچ حیسابیان بۆ ماندوبونی كه‌سانێكی تری ناو پرۆژه‌كه نه‌كردبوو، ئه‌و كه‌ته‌لۆگه هێنده‌ی كه‌ته‌لۆگی دیعایه‌ی زه‌لامه‌كان بو، هێند كه‌ته‌لۆگێك نه‌بو بۆ ناساندنی پرسێكی گه‌وره كه پرۆژه‌یه‌كی هونه‌رییه هه‌لێك ره‌خساوه بۆ بونیادنانی، ده‌كرا به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كان پرۆژه‌كه بخرێته به‌رده‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌نجه‌ی كه‌وا شۆرشیان بۆ كرد، پاره‌یه‌كی زۆر له كۆنفراسه‌كه مه‌سروف كرا كه ده‌كرا خوودی ئه‌و بره پاره‌یه چه‌ندین چالاكی هونه‌ری بۆ ئه‌و گه‌نجانه ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكیك بانگهێشت كراون بۆ كه‌باب خواردن، كارێكی ریسواییه تۆ له‌سه‌رێكه‌وه بانگیشه‌ی قه‌یرانی داراییه له‌لایه‌كی تر ئه‌مه ناساندنی پرۆژه‌كه‌نه‌بوو به‌قه‌د ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سانێك خۆیان كرد به‌خاوه‌نی پرۆژه‌كه كه واهه‌ست ده‌كه‌ن خه‌ڵكانی تر پیازیان چاندووه، ده‌كرا ئه‌و پاره به‌هه‌ده‌ر چووه‌ی له‌م كۆنفراسه سه‌رف كرا ده‌تواندرا چه‌ند هه‌نگاوێك پرۆژه‌كه بچێته پێشه‌وه، هه‌رپاره‌یه‌كی له‌م پرۆژه‌یه سه‌رف بكرێت به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه، چونكه پرۆژه‌كه گۆراوه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی چه‌ند كه‌سێك به‌كار ده‌هێندرێت .