کاتێک سەیری دەکەیت پێت وایە دەمەو ئێوارەیە بەهۆی دەرکەوتنە ناوازەکەییەوە کە رەنگی پەمەیی و مۆر باوە. لە پارکی گوڵ لە یابان دارێکی بە تەمەن بەرچاو دەکەوێت کە تەمەنی ١٤٤ ساڵە و قەبارەکەی ١٩٩٠ م٢ . ئەم دارە بە داری ویستریا wisteria ناسراوە. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٧٠، بە گەورەترین داری ویستریا دا نانرێت، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا هەمان دار بە قەبارەی ٤٠٠٠ م٢ بوونی هەیە. لە شێوەی دا وەک دار مێو وایە، بەڵام زۆر بەرز دەبێتەوە و قورساییەکەی بێ ئەندازەیە، هەربۆیە لە پارکەکەدا هەموو پێک هاتەی دارەکە لە رێگەی راگیرێکی ستیلەوە هەڵواسراوە تا ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن بتوانن بە ژێریدا پیاسە بکەن. سەرجاوە: boredpanda.com