تەلارسازی رۆمانی کارێکی ئینستەڵەیشنی سەرنج راکێش ئەنجام دەدات بۆ فیستیڤاڵی رووناکی لە ئەمیستردام. بۆ ئەم کارەی سوود لە تەکنیکی سێ دورری 3D دەبینێت لە دروست کردنی بەلەمێکی سەدەی حەڤدەهەم بە ئاو. ناوازەی کارەکە لەوادایە کە دەتوانرێت لە گۆشە نیگای جیاوازەوە ببینرێت. لە ساڵی ١٧٤٩دا بەلەمی هۆڵەندی بە ناوی The Amsterdam لە گەشتەکەیدا بۆ باتاڤیا نقوم دەکرێت. هەربۆیە تەلارساز هەڵدەستێت بە دیزاین کردنی بەلەمەکە بە چەند تەکنیکێکی جیاواز کە رەنگدانەوەی مێأوی نقومبونی بەلەمەکەیە. سەرچاوە: fubiz.net