سولی ئۆن وێب
سام سمیث Sam Smith تاکە گۆرانیبێژە کە لە ٢٠١٤دا یەک ملیۆن کۆپی ئەلبومەکەی فرۆشراوە لە شانشینی بەڕیتانیا و ویلایەتە یاکگرتووەکانی ئەمریکا.
گۆرانیبێژی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەلبومێکی بڵاو کردەوە بە ناوی In The Lonely Hour، ئەم ئەلبومەی سمیث ریکۆردێکی جیهانی تۆمار کرد چونکە تاکە ئەلبومە لە جیهاندا یەک ملیۆن کۆپی لێ بفرۆشرێت. سمیث دەڵێت، "زۆر سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە ئالبومەکەیان کڕیوە."
تەنها لە هەفتەی یەکەمی بڵاو بونەوەی ئەلبومەکەدا ١٠٢٠٠٠ کۆپی فرۆشراوە لە بەڕیتانیا.
سام سمیث گۆرانیبێژێکی گەنجی بەڕیتانییە و لە ٢٠١٢دا ناوبانگ پەیدا دەکات. ستایلی موزیک و گۆرانییەکانی بریتین لە Pop و soul و R&B.
بەناوبانگترین گۆرانییەکانی La La La، Stay with Me، Lay Me Down
سەرچاوە: independent.co.uk
