06/01/2015    18:53

"کورسی مریشک" 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب

سێباستیان ئیرازوریس هەڵدەستێت بە دروست کردنی "کورسی مریشک". ئیرازوریس بەوە ناسراوە کە ئەو کەل و پەلانەی دروستی دەکات پێک دێت لە بابەتی پەیکەری و کۆنسێپتی بەڵام دیزاینێکە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت.

وەک خۆی دەڵێت چەند جارێک باڵندەی مۆمیا کراوی بەکار هێناوە، بەڵام پێشتر باڵندەی زیندوی بەکار نەهێناوە. ئەو دەڵێت "جوانی لەوەدایە کە ژیان بهێنیتە ناو کەل و پەلێکی بێ گیانەوە."

پاش ئەوەی وینەی کورسییەک و مریشکێک دەکێشت، درک بەوە دەکات کە هەستێکی جیاوازی هەیە بۆ ئەو مریشکەی دروستی کردووە، پێی وایە رەنگە لەبەر یادەوەرییەکانی منداڵی بێت ئەو کاتەی لە باشوری ئەمریکا دەژیا و زۆربەی ماڵەکان مریشکیان هەبوو دەهاتن و دەچون لە ناو پیسی ئەو ناوچانەدا.
ئیرازوریس پێی وایە ئەگەر کورسییەکان بە شێوەیەک دروست کرابێتن کە پاڵپشتی هەبێت بۆ ئەوەی پاڵی پێوە بدەینەوە، کەواتە ئەو بەشەی لێی دادەنیشین دەبێت سەقفێک پێک بهێنێت بۆ ئەو بۆشاییەی لە ژێرەوە هەیە و ببێتە قەفەزێک بۆ گیانلەبەرێکی زیندوو. ئەو گیانلەبەرش کە ئەو هەڵیدەبژێرێت مریشکە.

لە ئێستادا تەنیا لە سوپەرمارکێتەکاندا مریشک دەبینین بە باشی پێچراوەتەوە لە بەستەرێکدا. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٨ بلیۆن مریشک دەکڕدرێت واتا ٢٠ ملیۆن مریشک لە رۆژێکدا، کە دەکاتە کوشتنی ٢٥٠ مریشک لە هەر چرکەیەکدا.

ئیرازوریس دەڵێت،" من حەزم لە مریشکە، بەڵام دەشمەویت خەڵکی بزانن چۆن دەژین و ئاگاداری ئەو بڕیارە بچوکانە بن کە رۆژانە دەیدەن. لە رێگەی ئەمەوە ویستم خەڵکی جارێکی دی مریشک بە زیندویی ببینەوە بە هەردوو شێوەکە کە شتێکی جوان دەبینن و نارەحەتیان دەکات."
کاتێک لەسەر کورسییەکە دادەنیشین، "دەنوک لێدان و قوقە کردنی مریشکەکە هەمووی پرسیارە ئاڕاستەمان دەکرێت."

سەرچاوە: meetsebastian.com











هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw