کۆریۆگرافەر و هونەرمەندی جیهانی بەناوبانگ ویلیام فۆرسیث William Forsythe لە کارێکی نوێی سەمادا ئامادەبوان ناچار دەکات سەما بکەن. لە فەزای بازاڕێکی کۆندا، سەدان پەندۆڵ (کەرەستەیەکی فیزیاییە) pendulums هەڵدەواسێت کە بە شێوەیەکی یەکسان لە کاتدا دێت و دەچێت. کاتێک پەندۆڵەکان دەجوڵێنەوە، کەسەکان بە شێوەیەکی خێرا و بە جوڵەی جۆرا و جۆر بەناو ئەو بۆشاییانەدا دەپەڕنەوە کە بە جوڵەی پەندۆڵەکان دروست دەبن. لە ئەنجامدا سەمایەکی ناڕێک و پەرتەوازە دروست دەبێت. فۆرسیث بە شێوازە تایبەتییەکەی خۆی ناسراوە کە هەمیشە وا لە ئامادەبوان دەکات بەشداربن و ببنە بەشێک لە کارەکەی. سەرچاوە: .thisiscolossal.com\ بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لەم لینکە بکە (https://vimeo.com/94638603) پەندۆڵ