شیکارە DNA یەکان بۆ پاشماوەی دانێکی دۆزراوە لە باشوری سیبیرییا ئەوەیان خستە روو کە ئەو دانە سەربە کۆنترین باپیرانی ئەو سەگانەن کە لە ئێستادا دەژین.
ماڵی کردنی سەگەکان دەگەڕێتەوە سەرەتاکانی دەستکردن بە کشتوکاڵ کردن کە ١٠،٠٠٠ساڵ پێش ئێستا بووە، بەڵام هاتنی سەگی ماڵی لە هەمان رەگەز و پۆلی گورگەکان تا ئێستا بابەتێکی ناروونە .
کۆنترین پاشماوەی سەگ ٣٦٠٠٠ساڵ کۆنە. بەڵام کاتێک شیکار بۆ ئەو پاشماوە سڕبیە دەکرێت کە ٣٣٠٠٠ساڵ کۆنە و بەراورد دەکرێت بەو سەگانەی کە لە ئێستادا دەژین، نزیکییەکی زۆر لە نێوانیاندا رەچاو دەکرێت. ئەو پاشماوەیە ناونراوە 'Altai dog' بەناوی ئەو چیایەی لێی دۆزراوەتەوە.
ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەوە دەردەخات کە سەرەتای هاتنی سەگ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناواڕاست و ئاسیای رۆژهەڵات نەبووە، بەڵکو دەکرێت لە دەرەوەی ئە ناوچانە بوبێت.
سەرچاوە: sciencedaily.com
