شفشاون یەکێکە لە شارۆچکە کۆن و بچوکەکانی باکوری مەغریب، مێژویەکی دەوڵەمەندی هەیە، جگە لە تەلارسازییە سەرنج راکێشەکەی و دیمەنە سروشتییە جوانەکەی کە دەوری شارۆچکەکەی داوە. بەڵام ئەو تایبەتمەندییەی ئەم شارۆچکەیەی پێ بەناوبانگە ئەو رەنگە شینە دیارەیە کە زۆربەی دیواری بیناو باڵەخانەکانی شارۆچکەکەی داپۆشیوە. چەندین بینای تری رەنگ سپی لێیە کە لەسەر شێوازی تەلارسازی ئیسپانی و مەغریبی دروست کراون هەر وەک شارۆچکەکانی دی، بەڵام بونی ئەم رەنگە شینە شارۆچکەی شفشاونی لەوانی دی جیا کردۆتەوە. هەندێک لە بیر و ڕاکان وایە کە لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٣٠کاندا، بۆ یەکەم جار لەلایەن ئاوارە یەهودییەکانی شارۆچکەکەوە ئەم رەنگە بۆ دیوار و بیناکان بەکار هاتووە کە لای ئەوان شین هێمای ئاسمان و بەهەشتە. هەر لەو کاتەوە ئەم رەنگە ماوەتەوە و خەڵکی بەکاریان هێناوە، وە باوەڕیان وا بووە کە شین بەرپەرچی مێشولە دەداتەوە. هۆکاری ئەم رەنگە هەرچییەک بێت، وای لە گەشتیاران کردوە رووبکەنە شارۆچکەکە و راڕەوە تەنگەکانی و چەندین فۆتۆ بگرن. سەرچاوە: boredpanda.com