سەرنجی نووسەران و هونەرمەندان لەسەر چالاکییە کلتوورییەکانی ٢٠١٤ و پێشنیارەکانیان بۆ ساڵی نوێ
هێڵکاری و ئەنیمەیشن: شاد کامەران

15/01/2015    23:36

سەرنجی نووسەران و هونەرمەندان لەسەر چالاکییە کلتوورییەکانی ٢٠١٤ و پێشنیارەکانیان بۆ ساڵی نوێ 


Têkst

ئا: دالیا کەمال – ئاراس عەبدوڵڵا

بەهۆی ئەو قەیرانانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووبووەوە، چالاکییە کلتوورییەکان یەکەمین شت بوون کە ڕووبەڕووی سستی و وەستاندن بووەوە لەلایان دەزگا و ناوەندە کلتووری و تەنانەت شوێنە حکومییەکانیشەوە، وەک ئەوەی چالاکی کلتووری و هونەری گرنگی ئەوتۆی نەبێت و لەگەڵ دروستبوونی هەر قەیران و گرفتێکدا یەکەمین جار ئەو چالاکیانە دەبێت بوەستێنرێت، ئەمە جگە لەوەی لەکاتی نەبوونی قەیرانیشدا وەک زۆربەی هونەرمەندان ئاماژەی بۆ دەکەن گرنگی ئەوتۆ بە کلتوور و چالاکییەکانی ئەو بوارە نەدراوە. بۆ ئەم پرسە سولی ئۆن وێب ڕای ژمارەیەک لە هونەرمەند و نووسەر و چالاکوانی بوارە کلتوورییە جیاجیاکان وەرگرتووە و هەریەکەیان لە ڕوانگە و بینینی خۆیانەوە وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە، کە پرسیارەکان بریتیبوون لە "هەڵسەنگادن بۆ دۆخی کلتووری ساڵی ٢٠١٤ هەروەها پێشنیاریان بۆ ئەو شوێنانەی کە چالاکی کلتووری ئەنجام دەدەن لە ساڵی نوێدا"

ئاڤان سدیق  (هونەرمەندی شێوەکار):

 دۆخی کلتوری ئەم ناوچەیەیەی ئێمە لە قەیرانێکی گەورەدایە لە ڕووی شێوە و ناوەرۆکەوە، لە هەموو بوارەکان. گەورەترین قەیران بە بڕوای من، لەوێوە  سەرچاوە دەگرێت کە بواری تیۆریی فکری نەخراوەتە خزمەت چالاککردنی بواری پراکتیک و نەتوانراوە ئەو پەیوەندییە بەیەکەوە لە هەر دوو بواردا گرێ بدرێت و لە خزمەتی بەکارهێناندا بێت، بۆیە گەر ئەو پەیوەندییە بەهێزە بوونی نەبوو فکر  یان تیۆر دەبێتە حاڵەتێکی نامۆ و ناگرنگ لە کۆمەڵگادا کە هیچ کات ناچێتە خانەی جێبەجێکردنەوە و بەشێوەیەکی پراکتیک پەیوەندی بە کۆمەلگا و کایەکانی ژیانەوە نابێت، ئەمە کێشە هەرە سەرەکییەکەی کلتورە لەم ناوچەییەی ئێمە، ئەبێت سەرەتا تێڕوانینمان لەسەر وشەی کلتور بگۆرین، کە تێروانین بۆکلتور لەو نامۆیییەوە بگوێزینەوە ناو ژیانی ڕاستەقینە، ئەو میکانیزمە بدۆزینەوە کە ئەو پەیوەندییەی کۆمەڵگا بە کلتورو،  کلتور بە کۆمەڵگاوە دەبەستێتەوە، پانتایی ئەو  بۆشایییە گەورەییەی لە کلتوری ئێمەدایە زۆر بەسادەیی لە شێوازی مامەڵەکردنی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ و مامەڵەکردنی لەگەڵ سپەیز و بیناسازی و نان خواردن و..............هەتا دەگاتە تێروانیمان لەسەر مۆراڵ. لە هەموو بوارەکاندا ئەو بۆشاییە کلتورییە ڕەنگی داوەتەوە و قەیرانی دروست کردوە، ئەم كێشەیەش درێژکراوەی تێروانینێکی هەڵەیە لەسەر پێناساندنی  کلتور کە بەدرێژایی  زەمەنێکی زۆر وا هاتووە و لەگەڵ سەردەمدا ئەم پێناسەیە خۆی تازە نەکردۆتەوە، لەم حاڵەتەشدا ئەوەی کەڕوودەدات چەق بەستن و دووبارەبوونەوەیە،  ئەوەش ریشەی مێژوویی خۆی هەیە و ناکرێت ٢٠١٤ جیاواز لە ساڵانی تر تەماشا بکرێت، بەلێ کلتور لە قەیراندایە و قەیرانێکی ئاڵۆزیش. بە دڵنیاییەوە باری ئابوری و ڕامیاری ناوچەکە پەیوەندییەکی پتەوی هەیە، بەس بەو مانا تەقلیدییە نا کە هەموو کەم و کورتییە کانی بخەیینە ئەستۆی باری ناوچەکە، ئەگەر پرسیارەکە پێچەوانە بکەینەوە، ئەگەر کلتورێکی پتەومان هەبوایە ناوچەکە بەم هەموو نالەبارییە لەڕووی سیاسی و رامیاری .... هتد دەرۆیشت و حاڵ هەر وادەگوزەرا ؟

هەڵبەت پرسیارێکی ئاڵۆزە، ئەگەر وەک پرسیارەکەی بەرێزیشتان وەڵام بدەمەوە ئایا نالەباری باری سیاسی و ئابوری جالاکییەکان کەم دەکاتەوە یان رادەوەستێنێت، ئەمە پرسیارێکی ترە هەمیشە چالاکی هونەری هەبووە و ڕانەوەستاوە، بەڵام بۆمن زۆر بوون یان ڕانەوەستانی چالاکی پەیوەندی بە جۆنێتی وجەندێتەوەهەییە، ئەگەر پرسیارەکەت لەسەر چەندایەتییە ئەوە زۆر زۆرە، بەلام کێشەکە لێرەدا لە چۆنییەتیدایە  کە ئەویش کوالێتی کارەکانە. کاری کلتوری ئەگەر فکری بێت یان هونەری لە خۆیی پەرەلێل یان بەرامبەر بە حاڵە سیاسی و ئابورییەکە ناروات و خۆیی بەرێگەییەکی تردا دەروات تا نەبێتە پەرجەکردار، کە بەداخەوە ئەوە لێرە ڕووی نەداوە، کارە بەناو کلتورییەکان هەر هەمان پەرچەی کاری سیاسی و ڕامیاری بوون، کلتور بەدەر لە ژیانی رۆژانە وەک حاڵەتێکی نوخبەیی و مردوو دەرکەوتووە کە کاریگەری نەبووە لەسەر ژیان .

پێشنیاری من ئەوەیە، گرنگترین شت گۆڕینی تێروانیمانە لەسەر کلتور بەگشتی، دەرهێنانییەتی لەوبەستەڵەکە تەنهاییە کە کار بۆ نوخیەییەک دەکات، و درک بە گرنگیی پەلهاویشتنی کلتور بکەین بۆ ناو هەموو کایەکان، گۆڕینی ئەو یاسایانەی کە بەکەلکی ئەمرۆ نایەن لەو بارەییەوە و گرنگی بە جۆنییەتی و کوالیتی بەرز بدەین، هەڵبەت درک کردن بە گرنگی کلتور، ئەوە گرنگ ترین هەنگاوە.

سەرنجی نووسەران و هونەرمەندان لەسەر چالاکییە کلتوورییەکانی ٢٠١٤ و پێشنیارەکانیان بۆ ساڵی نوێ (شوان کەریم)


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw