ئامادەکردنی: راز حسن غه‌زه‌لنووس کتێب فرۆشێکی بچووکی ناو بازاڕی شاری سلێمانییه، هه‌فتانه هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی کۆڕ و سیمینار بۆ نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی شاره‌که. له درێژه‌ی چه‌ند دانیشتنێک بۆ دکتۆر (فاروق ڕه‌فیق) ئه‌مڕۆ هه‌ینی کاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر به‌رده‌وامی به دانیشتنه‌کان درا. له پڕۆژه‌ی فیکری فه‌لسه‌فی غه‌زه‌لنووس، درامای بوون و عه‌قڵ (سه‌رجه‌م دیالۆگه‌کانی ئه‌فڵاتون) خوێندرایه‌وه. پاشان ئه‌مڕۆ دکتۆر فاروق دوو دیالۆگی تری شیکرده‌وه. ره‌وه‌ز حه‌مه ساڵح خاوه‌نی پڕۆژه‌که وتی ”ئەم پڕۆژەیە نزیک بە هەشت مانگە بەردەوامه، بەڵام لەسەر ئەفڵاتون ئەمڕۆ خوانی پێنجەم بوو بۆ دکتۆر فاروق ڕه‌فیق." که بریتی‌بوو له خوێندنه‌وه‌ی دیالۆگه‌کانی فایدۆ و کراتیلۆس پاش دوو هافته‌ی تر دوباره ئه‌م دانیشتنه ئه‌نجام ده‌درێته‌وه و دیالۆگی تر دەخوێنرێته‌وه و شیدەکرێتەوە. له به‌شی یه‌که‌می دانیشتنه‌که‌دا باس له نه‌مری ڕۆح کرا لە دیدیی ئه‌فڵاتوونەوە. له به‌شی دووه‌مدا باس له کراتیلۆس (فه‌لسه‌فه‌ی زمان) کرا، به پێی دوو قوتابخانه فه‌لسه‌فه‌ی زمانی لێک دایه‌وه که بریتی بوون له قوتابخانه‌ی سروشت گه‌رایی (Naturalism) و ڕێککه‌وتن گه‌رایی(Conventionalism) له کۆتایی دانیشتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاماده‌بوان تێبینی و سه‌رنجی خۆیان ووت و له‌لایه‌ن دکتۆر فاروقه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه.