سولی ئۆن وێب
کاتالین زیلاگی Katalin Szilágyi دەڵێت، " ئەم شانۆییە دەربارەی تەنیاییە، کاتێک دەڕۆین بۆ شوێنێکی جیاواز، باوەڕبەخۆمان دەهێنین، کە شتەکان باشتر دەبن. بەڵام لە ناکاو تەنیایی خۆمان بۆ دەردەکەوێت و لەگەڵ ئەوانە دەمینینەوە کە هەرگیز پێشتر نەمان بینیون و نەمان ناسیون."
شانۆکە ناوی “Hungary”, ییە، ئەو ووڵاتەی تاکەکانی لە گەڕاندا جێ هێشتووە بە دوای ژیانێکی باشتر لە شوێنێکی ئەوروپا. شانۆییەکە رەنگدانەوەیەکی ئەو کلتورەیە کە لە هەنگاریا دروست بوو دوای ئەوەی رووبەڕوی باریکی سەخت بووەوە.
کاتالین دەڵێت، " ئەگەر تابلۆیەک تێک بشکێنم یاخود پارچە پەیکەرێک بشکێنم، دەبێتە تاوان و سزای دەبێت. بەڵام کلتور بەهایەکی ئەبستراکتی هەیە، شتێکە روودەدات لە نێوان من و تۆدا."
ئەوروپا بەرەو کوێ دەڕوات لەم چەرخە ناجێگیرە دا؟ "یەک نیشتیمان، چەندین رروخسار" پرۆژەیەکە لە لایەن نوێنەرانی ئەوروپاوە پشتگیری دەکرێت، کە تیایدا گروپێک نوسەر گەشت دەکەن بە ووڵاتانی جیاوازدا تا هونەرمەندی گەنج ببینن، ئەوانەی کاردانەوەیان هەیە بۆ کۆنسێپتی ئەوروپا.
نوسەر جین بۆفان Jean Bofane دەڵێت، "بەڕاستی درک بەوە ناکەم هەستی نیشتیمان پەروەریم هەبیت – بەڵام با بڵێین خاوەنی شوناسێکم. شوناسی ئەوروپی نادیار و ئاڵۆزە. ئێمە لیرەین تا کار لەسەر ئەو شوناسە بکەین یان لێکۆڵینەوەی بۆ بکەین. ئێمە دەگەڕێین بۆ ئەوروپا. بۆ ئەم مەبەستەش ، چەندین هونەرمەندمان هێناوە، تا ئێستا تەنیا سیاسەتمەدارەکان توانیویانە هەستی خۆیان دەربڕن."
ئەم نوسەرانە دەگەڕێن تا لەو شتانەی وەری دەگرن شانۆیەک بنوسنەوە سەبارەت بە پرسی شوناسی ئەورپپی و لە کۆتایی ئەمساڵدا نمایش بکرێت.
سەماکار ڤالێنسیا جەیمس Valencia James کە خەڵکی باربادۆیە، ٧ ساڵ پیش ئێستا دەچێت بۆ هەنگاریا. وەک خۆی دەڵێت، "کاتێک هاتم بۆ ئێرە، یەکەم شت کە سەرسامی کردم، زمان و کلتورەکەیان بوو، کلتوری ئەوێ داخراوتر بوو لەوەی بیرم لێدەکردەوە." هەندێک بیرۆکەی جیاواز لای ئەو دروست بووە بۆ ئەو ووڵاتانەی کە ئەندامن لە یەکێتی ئەوروپا. "زۆر جیاوازترە، کلتورو زمان جیاوازە. بە رای من شوناسی ئەوروپی پشت دەبەستێت بە جیاوازی."
هونەرمەندێکی دی کە یەکێک لە کارەکانی خۆی بە ناوی “One Land, Many Faces” بە واتای "یەک نیشتیمان، چەندین رووخسار" نمایش کرد، مارتین بۆرۆس Martin Borossبوو. بۆرۆس دەرهێنەری شانۆیە و کارەکەی پێرفۆڕمانسێکە دەربارەی شۆڕشی خوێندکاران کە لێکچواندنێكە بە چەمکی نوێی باڵانسکردنی هێز.
بۆرۆس دەڵێت، "کارەکە دەربارەی رابەری کردن و کۆمەڵگایە. کۆمەڵگایەک کە دەیەوێت خۆی رێکبخات و جڵەوی خۆی بکات."
کاتلین زیلاگی پێی وایە، "ئەو کاتەی بە یەکەوە بیر ناکەینەوە، خەڵکیش گیانیلێبوردەیی نامێنێ، دەوەستن لە گوێ پێدان و ئەمەش کێشەی گەورەتر دروست دەکات."
بە رای جین بۆفانی نوسەر ئەوەی کە پێویستە بکرێت دەبێت کار لەگەڵ هونەرمەندەکان بکەین وە بزانین چی لە دڵی خەڵکدایە و حەز و ئارەزوی ئەوان چییە دەربارەی ئەوروپا.