لە ئینستەڵەیشنێکی سەرنج راکێش و سادەدا لە گەلەری Queensland بۆ هونەری هاوچەرخ فەزایەکی فراوانی رەنگ سپی تەرخان کرا بۆ کارێکی هونەری. هونەرمەند یایۆ کوساما Yayoi Kusama ئەو فەزایەی بەو مەبەستەوە ئامادە کرد تا هومووی بە کەل و پەلەکانی ناویشییەوە رەنگ بکرێت. بۆ ماوەی هەفتەیەک بە هەزارەها لەزگەی رەنگا و رەنگی شێوە بازنەیی درایە دەست ئەو منداڵانەی کە سەردانی گەلەرییەکەیان دەکرد. لەم رێگایەوە ئەو منداڵانە بەشداری پێکران لە گۆڕینی دیزاینی ناوەوەی ئەو فەزایە و کەل و پەلەکانی بە شێوەیەک کە پیت واپێت تەقینەوەی رەنگەکان رووی دابێت. کوساما دەڵێت، ئەو هەلە درا بە کوڕەکەشم کە توانی لە ماوەی ١٥ دەقەدا هەموو پیانۆکە داپۆشێت. سەرچاوە: thisiscolossal.com