هەر وەک چۆن چێشتی مجەوەر هەیە و نازانی تامی چی دەدات تا خواردنە جۆراو جۆرەکان تێکەڵ دەکەیت، بەو شێوەیەش سەمای تێکەڵ هەیە، کە ستایڵی جیاواز تێکەڵ دەکرێت و شتێکی تازە دەردەچێت. لە نیو یۆرک کۆمپانیای فادی جەی خوری Fadi J. Khoury (FJKدامەزراوە، خوری خەڵکی بەغدادە و کوڕی بەرهەمهێنێکی عێراقی سەمای بالیەیە. خوری دەیەوێت چەندین جۆری سەمای وەک، بالیە و بالروم و جاز و سەمای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکەڵ بکات. لێرەدا زیاتر دەیەوێت گوێبدات بە جوانی جۆڵە خۆی. لە کاری “Arabesque” دا جوڵەی سەمای بالییە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە دەلکێنێت بۆ دروست کردنی هەڵەبینیەکی سەرابی بیابان. وە لە کاری “Tango Unframed” دا لە چەمکی هاوبەشیکردن دەکۆڵێتەوە. دەیەوێت ئەوە پیشان بدات کە چۆن تانگۆی ئەرجەنتینی دەربڕینێک بێت بۆ تاکرەوی و ئازادبوو. سەرچاوە: nytimes.com