هونەرمەندی ئەڵمانی شارەزا لە بواری روناکی و رەنگ ئۆلافەر ئیلیسۆن Olafur Eliasson کاری لە یەکچوو بەرهەم دەهێنێت و یاری بە روانینی ئێمە بۆ فەزا دەکات. کەسانی ئامەدەبوو بە ناو رێڕەوەکەدا تێدەپەڕن و هەست بە گۆڕانی کاریگەرییەکانی رووناکی و رەنگدانەوەکانی دەکان. کاریگەری و رەنگدانەوەکان لە رێگەی ئاوێنە و رەنگەوە دروست کراون. لە روویەکی تونێلەکەوە وا دەردەکەوێت کە هەمووی رەنگی رەش بێت، بەڵام لە رووەکەی ترییەوە، بە کۆمەڵێک رەنگی جیاواز دەردەکەوێت کە رەنگەکان دەگۆڕێت لەگەڵ رۆیشتن بە ناو رێڕەوەکەدا. سەرچاوە: theinspirationgrid.com