دیزاینەری مۆڵدۆڤی ئانا ویگنات Anna Wigandt هەڵدەستێت بە دیزاین کردنی ناوەوەی کافێیەک بۆ زانست و کتێبخانە. ئەم کافێیە دەکەوێتە چیشناو کە پایتەختی کۆماری مۆڵدۆڤایە و گەورەترین شاری پیشەسازی و بازرگانییە. دیزاینی ئەم کافێیە زیاتر لەو کافییانە دەچێت کە لە دوای دووەم جەنگی جیهانییەوە دروست کراون. زیاتر رەنگی شین بە کار هاتووە بۆ چواردەورەکەی و ئەو کەل و پەلانەی کە تیایدا بەکار هاتون شێوازی ئەندازەییان هەیە. بە بۆچونی ئانا "مێشکی مرۆڤ سەرنج راکێشترین تایبەتمەندییەکانی مرۆڤە و پێویستە لە خزمەتی ژیانی مرۆڤایەتیدا بەکار بهێنرێت." فۆرمی سروشت و پەیکەر بەشێوەیەکی بەرچاو رەنگدانەوەی هەیە لە کارەکانیدا. سەرچاوە: fubiz.net