کۆریۆگرافەری هۆڵەندی جان مارتینس Jan Martens لە ژێر کاریگەری نیگارکێشێکی بەناوبانگی هۆڵەندی هەڵدەستێت بە ئامادە کردنی سەمایەک.
لە دانانی شێوازی سەماکە، کۆریۆگرافەر پشت دەبەستێت بەو دیدە چەپەڵەی نیگارکێش هیرۆنیمەس بوش Hieronymus Bosch هەیبووە بۆ جیهان. بۆ ئەم مەبەستەش سود لە تابلۆی "کەشتی گەمژەکان" the Ship of Fools وەردەگرێت. وەک خۆی دەڵێت "وەستان و جوڵە نامۆکان" یارمەتی دەری بوون لە پێکهێنانی جوڵەکانی کارەکەی.
لە هەمان کاتدا ٥ کۆریۆگرافەری ئەوروپی لە پرۆژەیەکدا بە ناوی پرۆژەی بوش بە یەکەوە کار دەکەن لە دروست کردنی چەندین سەمای جیاواز لەسەر لێکدانەوە بۆ تابلۆ جیاوازەکانی هیرۆنیمەس بوش کە نزیکەی ٥٠٠ ساڵ پێس ئێستا ژیاوە.
دەرهێنەر دانیاڵ فاڤێر Daniel Favier دەڵێت، "دەبوو ئەو هونەرمەندانە بدۆزینەوە کە هەستی تایبەتیان هەبوو بۆ کارەکانی بوش، پاشان جڵەوێکی ئازادیان بدەینە دەست لە بەرستەکردندا."
سەرچاوە: euronews.com

کۆریۆگرافەری هۆڵەندی جان مارتینس Jan Martens

تابلۆی "کەشتی گەمژەکان" the Ship of Foolsی هیرۆنیمەس بوش Hieronymus Bosch