گەورە رۆمان نوسی بەڕیتانی بە رەچەڵەک هیندی سەلمان روشدی، دوای ٧ ساڵ جارێکی دی کار لەسەر بڵاو کردنەوەی رۆمانێکی دی دەکات کە وا بڕیارە لە مانگی ٩ی ئەمساڵدا بڵاوبکرێتەوە.
"دوو ساڵ، هەشت مانگ و بیست و هەشت شەو" تایتڵی رۆمانەکەیە کە پێک دێت لە کۆمەڵێک چیرۆکی کۆکراوەی میللی کە بە شەوانی عەرەبی ناسراوە.
رۆمانەکە تیشک دەخاتە سەر مێژوو، ئەفسانە و چیرۆکی خۆشەویستی. وەک روشدی خۆی دەڵێت، ئەم رۆمانەی کورتترە لە کارەکانی پێشو تری و خۆی لە نزیکەی ٢٥٠ لاپەڕەدا دەبینێتەوە.
بابەتی رۆمانەکانی باس لە ئاینە جیاوازەکان و کلتور و ئاوێتە بونی رۆژئاوا و رۆژهەڵات و هەستی پەنابەرێتی لە رۆژئاوا و گەڕان بە دوای شوناسدا دەکات.
"منداڵانی نیوە شەو" Midnight’s Children و "ئایەتە قورئانییەکان" The Satanic Verses لە بەناوبانگترین کارەکانی نوسەرن. کارەکانی رەخنەی و هەندێک جار گاڵتەجاڕی و شیکارین کە مشتومڕی زۆری لەسەر دەکرێت و دژایەتی دەکرێت بەتاینەتی لە ووڵاتانی ئیسلامی.
لە ئەنجامی بڵاوبونەوەی کتێبی "ئایەتە شەیتانییەکان" لە ساڵی ١٩٨٨، رووبەڕوی هەڕەشەی کوشتن و گردبونەوەی موسوڵمانان دەبێتەوە لە ووڵاتە ئیسلامییەکان و تەنانەت لە لایەن موسوڵمانانی رۆژئاواوە. لە هەمان کاتدا لە لایەن حکومەتی ئێران و ئەیەتوڵا روحوڵڵا خومەینییەوە فەتوای کوشتنی بۆ دەردەکرێت. سایەنی باسە هەڕەشە کردن لە نوسەر بەردەوامەوە و چەند جارێک لە لایەن رێکخراو القاعیدەوە هەڕەشەی لێکراوە.
سەرچاوە: hindustantimes.com
