ئاوڕێکی نزیک بۆ مێژووی گۆرانی و موزیکی (ئەهلی حەق)

03/02/2015    22:56

ئاوڕێکی نزیک بۆ مێژووی گۆرانی و موزیکی (ئەهلی حەق) 


Mwsîk

بەدواداچون و ئامادەکردنی: هەڵوێست علی

بەشی شەشەم

بەکورتی (سروودی یارسان)ی موزیک ئامێزی ئەهلی حەق بنەمای ژیانە، هەموو ژیانە! لەبەر ئەوەی (تەموورە فێربوون) و (تەموور ژەندن) وەک ئەرکێکی پێویست و فەرمانێکی ئایینی لە ئەستۆی هەموو پەیڕەوانی ئەهلی حەق بە گشتی و لە ئەستۆی چینی سادە و پیارانی حەق دایە بەتایبەتی کە هەموو فێری ببن.

وەک دەردەکەوێ پەیڕەوکارانی ئەهلی حەق بە درێژای مێژوو لەبەر هێرش و شاڵاوی بەردەوام دا بوون. بۆیە لە دێر زەمانیشەوە ناوەندە سەرەکی و مەڵبەندە پیرۆزەکانیان لە ناوچە سەختەکانی (هەورامان) و (زاگرۆس)دا دامەزراندووە و نهێنی و یاسا و داب و نەریتی ئایینەکەیان لای سەرلەبەری پەیڕەوکارانی خۆشیان نادرکێنن. بەڵکو پێرەوکارانی خۆیان پۆلێن دەستبەندی کردووە و هەر پۆل و دەستەیەکیش رابەری تایبەتیان بۆ دیاری کردوون. کە دیسان ئەم رابەرانەش سەرلەبەری پرۆگرامەکانی ئایینەکەیان لەلا باس نەکراوە. لەبەر ئەوەی ئەمانیش هەر لەم کۆمەڵ و دەستانە، نهێنی و پرۆگرامەکانی ئایینەکەیان دەدرکێنن... کە ئەم نەرییتە لە موزیکەکانیشیاندا رەنگی داوەتەوە و هەر بەم جۆرە پەیڕەو دەکرێت. واتە:ئەو ئاماری ئاهەنگ و ئاوازانەی تایبەتن بە سروودەکانی ئەهلی حەق(سروودی یارسان)، ئەمانیشیان پۆلێن و چەپک کردووە و هەر چەپکێکیان بۆ مامۆستا و تەموورژەنانی ئەو دەستانە دیاری کردووە.

بەم پێیە هەر یەکێک لەم دەستانە، چەپکێک ئاوازی بۆ سروودەکانی(یارسان)لای خۆی پاراستووە، کەوەک لە جەنابی (سەیید قاسمی ئەفزەلی- کە یەکێکە لە دوو گەورە رابەرانی ئەهلی حەق)م بیست و پێشتریش باسکرا، ئەم ئاوازانە (٧٢) ئاوازن و...دواتر بە هاوکاری و یارمەتی و تەقەللای دڵسۆزانەی(کاکە فەرهادی عەزیزی)و هاورێکانی کرماشان و لورستان، توانیمان ناوی سەرلەبەری ئەم ئاوازانە، لەناو تێکڕای پەیڕەوکارانی ئەهلی حەق دا کۆبکەینەوە کە ئەمە ناوی ئەو (٧٢)ئاوازەیە:
 
یاردیدەکانی: (٧)  مەقامە
١- یاردیدەکانی یەو یاری.
٢- یاردیدەکانی چ وەشەن یار مەیۆ گیان.
٣- یاردیدەکانی بنیامین پیرە.
٤- یاردیدەکانی هەوەشەن هەوەش.
٥- یاردیدەکانی کیەڵ عەینم باقی.
٦- یاردیدەکانی رەژیان داڵاهۆ.
٧- یاردیدەکانی یار تەمر یارە.
 
قەرەچۆپی:(٧)مەقامە:
٨/١-لاو هەی لاو گیان لاو هەی لاو.
٩/٢-لاو کەرت نەمر و گیان خاولەرت نەمر و لاو هەی لاو.
١٠/٣.تەنە میری تەنە جوانەمیری و میری و هاهامیر و میر.
١١/٤- بابا ناعوسی زم وزەمە و زەماوەن مەکریا چ عەرش نقرنە دەس بەرەو زەماوەنێ کاوەم
١٢/٥-گیان گیان شایادگار تۆ شای شاهانی،مراد و مەتڵەو یاران دایانی.
١٣/٦-بەڵێ هاها ئا
١٤/٧-گیان هەی هەی دەس.
١٥-تاڵە سواران.
١٦-خاس بژەنە.
١٧-هەی لامێ لامێ.  
١٨-هەی ئیمانم یار.
١٩-هەی دەیار دەیار.
٢٠-گیان خوا جای غوڵامان.
٢١-هەی چل تەن چلانان.
٢٢-چل تەن چلانان.
٢٣-جەم، نیان دووسان ئەویان.
٢٤-هەقەن هەقەن.
٢٥-هەق و هەق.
٢٦-یار داوود هەق داوود گیان.
٢٧-هەق داوود گیان داوود.
٢٨-جەم وە چل تەنە داوود.
٢٩- داوود نە کورەی کەوسەر وەردەن ئاو
٣٠-گیان سەیید مامەد بەرەو دیوانێ،یار نازش رەوا بوو پەی یارسانێ.
٣١-هەروا بووگە و هەوا دەبێ.
٣٢-دەس ویت وێڵە یووت وەنەوشە.
٣٣-سەر تەرز.
٣٤-مەجنوونی.
٣٥-دۆ واڵە.(دوو باڵا).
٣٦-ساروخانی.
٣٧-غەریبی.
٣٨-شێخ ئەسیری(گۆشەی سیحری).
٣٩-خامۆشی (سێ نەزم):١-گیان هەی ٢-هاهاهی ٣-وە یاری وە دەم.
٤٠-تەرز یاری.
٤١-تەرز رۆسەم.
٤٢-گڵەوەدەرە (گڵەوە خاک).
٤٣-قەتار.
٤٤-هیجرانی.
٤٥-باریە
٤٦-هەق چلانە هەس.
٤٧-هەق هەق هو هو هو هەی ئاقای جانم.
٤٨-یاران وە باتت وەش دەنگێ مەیۆ.
٤٩-حەق و حەق و حەق یاری.
٥٠-عەلی عەلی عەلی مەولا عەلی عەلی عەلی.
٥١-عەلی عەلی هو هو مەولا هو.
٥٢-هو هو مەولا هو هو هو مەلاهو.دەسم وەدامێن پیرینیامین بوو.
٥٣-عابدینە.
٥٤-پێشرەوی.(گۆشەی سیحری).
٥٥-جڵەو شاهی(یاسوار سوار).
٥٦-شا خوەشینی.
٥٧-دەردەم ئەزیار(شا خوەشینی).
٥٨-هەی گیان( بە دوو شێوە).
٥٩- هەی گیان( بە دوو شێوە).
٦٠-فانی فانی.
٦١-ئاقا یار داوود سەن سەن یار داوود.
٦٢-یار دیدەکانی بنیامین سەزان پیرەموسی سیمەن،داوود ئاوازەن.
٦٣-سا عێلی سا عێلی سا عێلی مەکە عاڵەم دەی زانێ بانگم دەکەن.
٦٤-سوڵتان سینە یا عەلی یا عەلی.
٦٥-یار دیدەکانی شا مەیۆ شا مەیۆ.
٦٦-هەی ئیمانم هەی رەنگینم یار
٦٧-هەی دەدەکانی یاران ئەی جەمێ نیان وە شادی شاکەرەمێ،شا شینە وەرە قۆڵە گا.
٦٨-یاشا!سەد ئامان مروەت ئەلئەمان دەردم دەواکەر حەکیم زامان.
٦٩-عەلی گورز وێش ها وەدەسەوە.
٧٠-خوا جای غوڵامان یاعەلی یا عەلی یار داوود ئامان شا عەلی شا عەلی.
٧١-جەم جەم شایە بەرزە مل خوەشین خۆدایە بەرزە مل.
٧٢-دەی سبۆ دەی سبۆئاها گیان کاڵا چەمێ مێردانێ دەی سبۆ دەی سبۆ هەنی عازیزم یار.


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw