یەکێک لە گرفتەکانی ئێمە نەبوونی دیالۆگە لەگەڵ یەک، وەک هەوڵێکی بچوک و هەنگاوێک دژ بەو دیاردەیە، لێرەوە کۆمەڵێک گفتوگۆ لەگەڵ چەند کەسێک لە هاوپیشەکانما سازئەکەم، لەو بڕوایەدام ئێمە تا لەیەکتر و ویست و خەون و خەمەکانی یەک تێنەگەین قورسە پەیوەندیەکی هونەری تەندروستمان هەبێت. یەکەم کەس لەم زنجیرەییەدا خاتون فرمێسک مستەفایە.

شوان کەریم: یەکێک لە سیماکانی هونەرمەندی داهێنەر ڕاستگۆیی و ڕەخنەیە لە خود، ئەمە لە هونەرمەندی کورددا چۆن ئەبینیت؟ لە نوسینێکتدا باسی کەمتەرخەمی شانۆکاری کورد ئەکەیت، فرمێسک وەک دەنگێکی ڕاستگۆ چی پێئەکرێت دژ بەو دیاردەیە؟
فرمێسک موستەفا: یه‌کێک له خه‌سله‌ته‌کانی که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند، ڕاستگۆییه له‌گه‌ڵ خود، ڕه‌خنه‌یه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ستایش و شانازیی کۆکردنه‌وه‌یه بۆ که‌سایه‌تی خۆی، که فۆرمی مۆرال وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه له کاره‌کاندا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه، کاره‌کانی مۆرکی که‌سایه‌تی هه‌ونه‌رمه‌نده‌که خۆی هه‌ڵده‌گرێت. راستگۆیی خود، واته سه‌ربه‌خۆییه‌تی، که‌س ناتوانێت ڕابه‌رایه‌تی بکات، له خۆی زیاتر نه‌بێت.
کارکردن له‌سه‌ر خود پێش ئه‌نجامدان و کارکردنه له‌سه‌ر کاری داهێنان، کارکردن له‌سه‌ر خود پێویستی به ئه‌زمونی مرۆڤایه‌تی و گه‌ران و دۆزینه‌وه‌ی خۆته له چوار چێوه‌ی ژیاندا، که له‌ویا خۆت دۆزییه‌وه، ده‌زانی هه‌نگاوه‌کانت به‌ره‌و کوێت ده‌به‌ن، کاره‌کان بچوکن و ده‌بینێرن و له زاکیرا ده‌مێننه‌وه، کاره‌کان زۆرن و پوخته نین و جێگای خۆیان ناگرن و هه‌ر ده‌ناڵین به‌وه‌ی که کار بۆ نییه؟
زۆر بینین، تێگه‌یشتنی قوڵ، کارکردن له ئه‌زمونی جۆراوجۆر له میتودی جۆراوجۆردا، خوێندنه‌وه و دیتنی دنیایه‌کی تری ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌ی کار و ژینگه‌ی ژیانی خۆت. ده‌مانباته سه‌ر سه‌رچاوه‌ی کانییه‌ک که مه‌عریفه به دوای خۆیدا هه‌ڵده‌قوڵێنێت و ژیر و به‌ئاگات دێنێت، کاتێک زانیت ئه‌رکی تۆ چییه؟ ئامانجه‌کانت دیاری کرد، خۆت به‌سته‌وه به ده‌روبه‌ر، نه‌ک ده‌وروبه‌ر ببه‌ستیته‌وە به خۆته‌وه، چونکه هونه‌رمه‌ندی کورد له ژینگه‌یه‌کی ژه‌هراویدا هه‌ناسه ئه‌دات، گه‌ر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌که‌ین به ئاسانی ژه‌هراوی ده‌بین، کاره‌کان به زگماکی له دایک ده‌بن. شانۆکاری کورد به گشتی ئازارەکانیان هاوبه‌شه، برینێکیان هه‌یه که ئه‌و برینه سه‌ره‌تا خۆی خه‌تاباره، دوو ژینگه‌ی په‌روه‌رده و کۆمه‌ڵگه و سیستمی دامه‌زراوه شانۆیی و کلتورییه‌کانه، به‌ڵام شانۆکاری کورد چ کارێکی کردووه بۆ ساڕیژکردنی ئه‌م برینه؟ چ هه‌نگاوێکی ناوه؟
بێ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست به خۆمان بکه‌ین، سستمه‌که کردوینی به ده‌رۆزه... ده‌بێت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانمان په‌نا به‌رینه به‌ر مه‌سئولێکی حزبی یا که‌سێکی سه‌رمایه‌دار که بێت به‌هانامانه‌وه بۆ جێبه‌جیکرندی پرۆژه‌کانمان، ئایا ئه‌مه راسته؟؟ ئایا ئه‌مه کاری داهێنانی ناو ده‌نرێت له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شارستانیی خواردا؟ ده‌وڵه‌ت ده‌بێت سنوور دابنێ بۆ ئه‌مه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تیش ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شانی خۆی لاداوه، هیچ یاسایه‌کی نییه مه‌نحه‌یه‌کی هه‌یه که جێگای به‌زه‌ییه، شانۆکار ده‌بێت فشار دروست بکات بۆ گه‌رانه‌وه‌ی شکۆداریی کاره‌کانی خۆی، ده‌بێت ژینگه‌یه‌کی پاک و ته‌ندروست بۆ خۆیان له‌ناو خۆیاندا سه‌ره‌تا بخوڵقێنن، تا متمانه لای ده‌وڵه‌ت دروست بکه‌ن، ڕه‌خنه و ستایش و ڕیز لێنان هیچی دادی ئه‌م دۆخه نادات، تا له‌ڕه‌گه‌وه ئه‌م برینه ساڕ‌ێژ نه‌کرێت، ره‌خنه‌کان بۆ بچوکردنه‌وه‌ی کاره‌که‌یه و سوکایه‌تی و لێدانی که‌سایه‌تییه، له باس و خواسی لا کۆڵان ده‌کات، ستایشه‌کان بۆ لێدانی که‌سێکی نه‌یاره، ده‌نا بۆ خودی شانۆکاره‌که نییه، ڕیزلێنانه‌کان تاڕاده‌یه‌ک له سه‌ر پیوه‌ری هاورێیه‌تی و شار چیتی و حیزبییه، دڵخۆشکه‌ر نین، ره‌خنه‌ش گه‌ر ئه کادیمی بێت ده‌بێته مایه‌ی به خۆدا چونه‌وه و به‌رچاو ڕوونی، هه‌رچۆنێک بێت کەسێک گرنگی داوه‌به‌کاره‌که‌مان، نه‌ک گرژ و په‌ستمان کات، تۆڵه‌ی به‌دوادا بێت، پیوستمان به دیدار ساز کردنه، له‌وێدا گفتوگۆی برایانەی تێدا بکرێت، چاره‌سه‌ر و پێشنیازی تێدا بێت و درێژ خایه‌ن بێت، تا له‌وێوه ده‌وڵه‌ت ئاگادار بکه‌ینه‌وه و که ئێمه پێویستمان به ژینگه‌یه‌کی تره بۆکار، ته‌نانه‌ت دیداره‌کانیش هه‌مووی گرژ و په‌ستی و تیروتوانجه بۆ یه‌کتر، ناگه‌یته هیچ ئه‌نجامێک و هه‌ر که‌س بۆ لای خۆی ده‌ڕواته‌وه، دوای دیداره‌که هێنده‌ی باسی یه‌کتر ده‌که‌ین، ئه‌وه‌نده کار ناکه‌ین بۆ پێشخستن و به‌رده‌وامی و دۆزینه‌وه‌ی ستتراتیجی کار کردن له‌پێناو خۆماندا، خۆ ئه‌گه‌ر شانۆی کوردی فۆرمێکی باشتر بگرێت، ئه‌وه ده‌ستکه‌وتێکه بۆ هه‌موومان به‌یه‌که‌وه، ده‌شبێت له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپه کار بکرێت، که بۆ قه‌زییه‌ک هه‌وڵ ئه‌ده‌ین، هی میلله‌ته و هی نه‌وه‌یه و بۆ مێژوو ده‌مێنێته‌وه، وه‌ک هه‌موو ئه‌و شانۆکارانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر میته‌وده‌کانیان کار ده‌که‌ین و چه‌ندین ساڵه نه‌وه بۆ نه‌وه سودی لێ ده‌بینن، ئایا قەت پرسیارێکی وا قوڵ له خۆمان کراوه، به درێژکایی مێژووی کارکردنمان له شانۆ، بۆ که‌سێکی وامان تێدا هه‌ڵناکه‌وێت ؟؟ وه‌ڵامه‌که زۆر ئاسانه، چونه‌ک خۆمان مه‌ودای گه‌شه‌کردنی داهێنه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتوو ناده‌ین، ناتوانین ده‌ستی یه‌کتر بگرین، به‌راستی منیش پێویستم به که‌سێکی ژیر و به توانایه پێشنیازم بداتێ و داوای هاوکاری و یارمه‌تیم لێ بکات، که ئێمه گشتمان چی بکه‌ین ؟
شوان کەریم: زۆر شتت ڕونکردەوە، دەست خۆش، گرنگترینیان نەبونی سیستەم و پاشخانەی مەعریفی تاک، بەڵام جیهانبینی ئێمە بۆ وایە؟ بۆ گۆشەگیر و دەق بەستوین لە پڕۆژەکانماندا؟
فرمێسک موستەفا: جیهان بینی ئێمه ته‌سک و سنورداره، ره‌نگه هی ئه‌وه بێت که کاره‌کانی ئێمه له ناو سێ شاردایه، ئه‌و سێ شاره‌ش یه‌ک سستمی کارکردنی تێدایه، پسپۆری شانۆییمان که‌مه، که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شاره زانستی نوێی شانۆیی پێ بێت و بتوانێت کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی شانۆ له کوردستاندا، مه‌خابن زۆرێک له‌و قوتابیانه‌ی ڕووده‌که‌نه فێرگه هونه‌رییه‌کان، ته‌نیا بۆ شه‌هاده دێن، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و پرۆسەیەش ناتوانێت ئه‌و کاریگه‌رییه راسته‌وخۆیه‌ی هه‌بێت، چونکه له‌یه‌ک دوانێک زیاتر که‌سی تر کار بۆ به‌رده‌وامی و سود بینین ناکات، جارێکی تر ده‌چمه‌وه سه‌ر سه‌رچاوه به هێزه‌که که پشتی ده‌بێت پێ ببه‌ستین، ده‌وڵه‌ته، که په‌ره به تواناکانی گه‌نجه شانۆکاره‌کان بدات و بۆ خوێندن و سود بینین بیاننێرێته ده‌ره‌وه‌ی ولات، ئێمه به سه‌ردانی فیستڤاله‌کان و بردنی کاره‌کانمان بۆ ئه‌وێ، هێنده کاریگه‌ری نابێت، چونکه ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ چه‌ند که‌سێکه، یاخود فیستڤاڵه‌کانیش هه‌ر لۆکالین و ده‌وڵه‌تی نین، بۆ جالییه‌ی کوردییه، له رێکخراوێکی کوردی‌دا، ئه‌مه‌ش هه ر سنورداره، گه‌نجه‌کان ده‌بێت به فه‌رهه‌نگی شانۆیی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئاشنا بکرێت، به‌شداری خولی ڕاهێنان بکه‌ن، تا ئه‌م به‌سته‌ڵه‌که بتوێته‌وه. لایه‌نێکی تریش هه‌یه، که ئه‌م دوو نه‌وه‌یه نایانه‌وێت تێکه‌ڵی یه‌کتر ببن، هه‌ردوولا لوتبه‌رزن و یه‌کتریان پێ قه‌بوڵ نییه، لایه‌نێک به خۆی ده‌ڵیت سه‌رده‌می زێرین و لایه‌نێکیش ئه‌وه ره‌فز ده‌کاته‌وه، چونکه شانۆکارێک نییه به تۆمارکراوی جێ بمێنێت، گه‌ر هه‌شبێت جوانکارییه راسته‌قینه‌که‌ی له‌ده‌ست ئه‌دات، یان به نه‌فه‌سی ڕه‌خنه لێگرتنه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه متمانه‌ی نێوان شانۆکاران به‌یه‌کتر زۆر لاوازه، گۆشه‌گیری بۆته دوا چاره‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش گرێیه‌کی تره له ناو شانۆدا دادی ئه‌م دۆخه نادات که پیا تێده‌په‌ڕین
.
شوان کەریم: فرمێسک ئەگەڕێتەوە بۆ هەندەران دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک ویستی مانەوەت هەبوو لە کوردستان، گەر خۆت حەز بکەیت هۆکارەکانی باس بکەیت؟
فرمێسک موستەفا: هه‌ست ده‌که‌م باسی بکه‌م زۆر ماندوو ده‌بم، ته‌سه‌رو ده‌که‌م ئیستا نه‌توانم وه‌ک خۆی که بمه‌وێت باسی بکه‌م، چونکه توشی ئینتۆش بووم، پێش هه‌موو که‌سێک له شانۆکاره هاوڕیکانم هه‌ستم کرد په‌رته‌وازه ترین ناوه‌ند ناوه‌ندی شانۆکاره، بێ به‌رگریترین ناوه‌ند ناوه‌ندی شانۆکاره که ناتوانن به‌رگری له یه‌کتر بکه‌ن، ناتوانن یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ده‌نگ بن، بۆیه ناشتوانین جێگای متمانه بین لای بینه‌ری خۆمان، ئه‌و هه‌سته‌مان پێ نه‌داون. خه‌ڵکی ئاسایی ڕه‌نگه من نه‌نانسێت، مێژوو و قوربانی منی ئاگا لێ نه‌بێت، به‌ڵام هاورێکانم ئاگادارین، ئه‌ی چی واده‌کات بێ ده‌نگ بن؟؟ وه‌لامه‌که بۆ خۆیان هه‌لده‌گرم.
شوان: پێش دوا پرسیار من زۆر سوپاست ئەکەم خاتوو فرمێسک، ماندووم کردیت ، دوو شتی کۆتایی، یەکەم، گەر خۆت پێت‌خۆش بێت شتێک ئیزافە بکەیت بۆ ئەم گفتوگەیە، دووەم، من لەم گفتوگۆیانەدا بەردەوام ئەبم فرمێسک مستەفا شانۆکاری داهاتووم بۆ هەڵئەبژێرێت؟
فرمێسک موستەفا : سوپاس بۆ ئێوه، که هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ی له دڵمدا بوو هاته وتن، وه له قسه‌کانمدا مه‌به‌ستم له هیچ که‌سێکی موعه‌یه‌ن نییه، ئه‌وه‌نده‌ی گشتییه، ره‌نگه خۆشم بگرێته‌وه ، که منیش که‌مته‌رخه‌م بم. دوای خۆم میدیا بێگه‌رد هه‌ڵده‌بژێرم.

شانۆکار: شوان کەریم
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە تەنها بۆ سولی ئۆن وێبە .