ئا: ئاراس عەبدوڵڵا
هەولدانێکی تر بۆ گرتنی مەوداکان، ناوی کتێبێکی شیعریی "جەلال بەرزنجی"یە کە لە لایەن "سەباح سالح"ـەوە وەرگێردراوە بۆ زمانی ئینگلیزی، ئەم کتێبە شیعرییەی شاعر، هەڵبژاردەیەکە لە شیعرەکانی کە لە چەند سەردەمێکی جیاوازدا نووسیویەتی و بڕیارە ١٦/٢ لە کتێبخانەکانی ئەمریکا و کەنەدا بڵاوبکرێتەوە.
لەبارەی شیعرەکانی ناو ئەم کتێبەوە، شاعیر "جەلال بەزنجی" بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" شیعرەکانی ناو ئەم کتێبە هەلبژەردەیێکە لە کۆمەلەشیعری، سەمای بەفری ئێواران ١٩٧٩، گەرم نەبوونەوە ١٩٨٥، بارانی رەحمەی ٢٠٠٢ ، یادەوەری کەسێکی بەربا ٢٠٠٣، ناوم بنێن مالەوە ٢٠٠٦ ، هەولدانێکی تر بۆ گرتنی مەوداکان ٢٠٠٩ هەندێک شیعری ٢٠١٤"
وتیشی" پرۆفیسۆر سەباح سالح وەریگێراوەنەتە سەر کوردی، کە پێکهاتوون لە ١٢٠ شیعری درێژ و مام ناوەندی و ٨٠ هایکۆ"
سەبارەت بە پرسی ئەوەی تا چەند پرۆسەی وەرگێڕانی شیعر سەرکەوتوو دەبێت لە گەیاندنی شیعرەکە وەک خۆی بۆ زمانی دووەم، بەرزنجی وتی" بالادەستی وەرگێر لەکەلتوروی زمانی یەکەم و دووەم وادەکات تا ئەندازەیێکی باش بتوانێ ناوەرۆک، چیرۆکی وەرگێردراو بخاتەوە فۆرمێکی جوان. من بەختەوەرم پرۆفیسۆر سەباح لەو جۆرە وەرگێرانەیە"
