هونەرمەند و تەلارساز و سەماکار و مامۆستای یۆگا، ئانجا هوملیان Anja Humljan پڕۆژەی یۆگای شار ئەنجام دەدات. لە پڕۆژەکەیدا بانگهێشتی خەڵکی دەکات تا ئاوێتە ببن و هەموو جەستەی خۆیان بدەنە دەست ئەو شتانەی بۆنی دەکەن ، هەستی پێدەکەن و دەیبینن تا لە رێگەی ئەمەوە هەست بە شارەکەیان بکەن. ئانجا هوملیان دەچێتە ناو شار و ئەو رۆتینە دەگۆڕێ کە ئێمە هەمیشە هەستی پێدەکەین، هەناسە دەدەین و دەجوڵێین لە ژینگەیەکی کراوەدا. وەک خۆی دەڵێت "تا ئەو رادەیەی جەستەمان لەگەڵ فەزادا پەیوەندی هەبێت، دڵمان پەیوەندی بە جەستەمانەوە دەبێت، شار بە بەردەوامی دەگەشێتەوە و هاوڵاتییەکانی بە بەختەوەری دەژین. وە بە هەمان شێوە بۆ دیزاین و تەلارسازی شار تێگەیشتنی ئێمە ئاراستە دەکات و هەمیشە دەمانگێڕێتەوە بۆ بونی خودی خۆمان." سەرچاوە: ignant.de