ئا: تافان نەجات
له بۆشایدا، ئاسمانه‌وانه‌كان (گه‌ردون ناسه‌كان) بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌رۆن به‌بێ دابینكردنی ئاوی نوێ، كه‌شتیوانە ئاسمانییه‌كان، لەو ئاوە خۆیان ده‌شۆن و ده‌یخۆنه‌وه له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌و دیسان پالاَوتنی و به‌كارهێنانه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی.
بۆچی ئێمه‌ش هه‌مان شت له‌سه‌ر زه‌وی دووباره نه‌كه‌ینه‌وه؟ نه‌خشه‌كێشی پیشه‌سازی سویدی مه‌هرداد ماهدجۆوبی ئه‌م پرسیارە ده‌كات.
له OrbSys (ئۆربیسیس) دوشی خۆشتنی حه‌مام پاككردنه‌وه سیستمێكی كرده‌وه‌یی ته‌كنه‌لۆجی پێشكه‌وتووه كه له‌كاتی شتندا ئاوه‌كه پاكده‌كاته‌وه، به‌هه‌مان رێگه‌ی شتن له بۆشایی ئاسماندا. له‌سه‌ر ( سیسته‌می بازنه‌ی داخراو ) كارده‌كات. پاش ئه‌وه‌ی ده‌چێته ئاوه‌ڕۆوه، ئاوه گه‌رمه‌كه ده‌ستبه‌جێ له به‌لوعه‌كه‌وه پاكده‌كرێته‌وه‌و جارێكی تر ده‌شێت بۆ خواردنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ دوشی حه‌مامه‌كه و بێته ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرداره‌كه زۆر خێرایه، ئاوه‌كه هێشتا گه‌رمه و ته‌نها پێویستی به كه‌مێك گه‌رمكردنه‌وه‌ی تر هه‌یه.
به‌رێوبه‌ری سیستمی ئۆربیتاڵ مه‌هرداد ماهدجۆوبی ده‌ڵێت "ئه‌مه به‌شێكه له زانستی موشه‌ك، پاش ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه له ئاوه‌رۆ و شیكراوه‌ته‌وه و دوشه‌كه هه‌ڵیده‌داته ناو سیسته‌می پاكژكه‌ره‌وه‌كه‌مان و كه پێكهاتووه له ترومپایه‌كی زۆر بچووك و به‌شێكی زۆر له گه‌ردی گه‌وره ده‌بات. پاشان ده‌چێته ناو ملیۆنه‌ها ترومپا و هه‌موو گه‌رده بچووكه پیسه‌كان لاده‌بات و دڵنیا ده‌بیت له‌وه‌ی كه ئاوه‌كه ده‌گاته به‌كاربه‌رەكه له رێگه‌ی پاكژكه‌ره‌وه‌كه‌و هه‌میشه پاكیده‌كاته‌وه به روونی و به جوانی دیار ده‌بێت گونجاویشە بۆ خۆشتن پێی".
داهێنه‌ر دڵنیایه كه ئه‌مه دوشی حه‌مامی داهاتووه، توانای پاشه‌كه‌وت كردنی له‌سه‌دا 90 ئاو و له‌سه‌دا 80 وزه‌ی هه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا فیلته‌ری كارای سیسته‌می ئاوه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه له خواره‌وه بۆ ئاستی جۆری ئاو خواردن ، و باشترین خاوێنی پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بازاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك دوشێكی حه‌مام ده‌بات، له راستیدا، گه‌وره‌ترین سوود ده‌داته به‌شێكی بازاره‌كه به‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی ئاو به‌رزترینه، وه‌كو بنیاتنه‌ره‌كانی مه‌له‌كردن و هۆڵی وه‌رزشی، وهه‌روه‌ها ئه‌و ماڵه تایبه‌تیانه‌ی كه ئاو زۆر به‌كار ده‌هێنن و نرخی ئاویان به‌رزه".
له كاتێكدا و له كۆتایی رێگه‌كه‌دا پاشه‌كه‌وتێكی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنی بۆ خۆت و بۆ ژینگه‌ش ، نیشانه‌یه‌كی روون نییه بۆ تێچونی دامه‌زراندن و چاككردنی دوشی حه‌مامه‌كه ، هه‌رچه‌نده خه‌ملاَندنی بۆ پارچه‌یه‌ك له هه‌زار یۆرۆوه ده‌وه‌ستێت، به‌پێی داهێنه‌ره‌كه‌ی، ئه‌و دوای دووساڵ كرێكه‌ی ده‌دات.
سەرچاوە: euronews
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە