١٥ هونەرمەند هەڵدەستن بە دیکۆرکردنی نەخۆشخانەیەکی منداڵان

12/02/2015    23:35

١٥ هونەرمەند هەڵدەستن بە دیکۆرکردنی نەخۆشخانەیەکی منداڵان 


Dîzaîn

نەخۆشخانەکان هەمیشە دڵ تەنگت دەکەن، نەخۆشیت و شتەکانی دەوروبەرت بێهیوا دەردەکەون. لێرەدا کاری رێکخراو دێتە ناوەوە. رێکخراوێکی بەڕیتانی بە ناوی Vital Artsهەڵدەستێت بە گۆڕینی نەخۆشخانەی شاهانەی لەندەن بۆ منداڵان بۆ شوێنێک کە زیاتر لە ژینگەیەکی کات بەسەر بردن بچێت.

١٥ هونەرمەند لە پڕۆژەکەدا بەژدار دەبن و چەندین مەتڕیاڵی جیاواز بەکار دەهێنن لە دیکۆر کردن و دیزاینکردنی ناوەوەی خەستاخانەکە. بۆیەی رەنگاورەنگ بەکار هاتوون و وێنەی چەندین ئاژەڵی جیاواز دروست کراوە کە وا لە منداڵان دەکات نەیانەوێت شوێنەکە بەجێبهێڵن.

شایەنی باسە نەخۆشخانەکە لە ٢٠١٢دا دروست کراوە، وە بۆ ماوەی ٢ ساڵ ئەم رێکخراوە هونەرییە کاریتێدا دەکەن بۆ دیزاین کردن و دیکۆرکردنی دیوارەکانی ناوەوەی خەستەخانەکە.

سەرچاوە: innamag.com






























هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw