کۆنسێرتی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی بۆ پێشمەرگە

16/02/2015    23:45

کۆنسێرتی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی بۆ پێشمەرگە 


Mwsîk

گۆرانی بێژی بەناوبانگی هیپ هۆپ ی ئەمریکی لە کوردستان کۆنسێرتێک ساز دەکات.

ئەستێرەی بەناوبانگ ئەیکۆن لە مانگی ٣دا سەردانی کوردوستان دەکات و لە هەولێر کۆنسێرتێک وەک کارێکی خێرخوازی ئەنجام دەدات. ئەو هۆکارەی وای لە ئەیکۆنکردووە روو لە هەرێمی کوردستان بکات، وەستانەوەیە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی داعش و پاڵپشتی بۆ پێشمەرگە و خێزانی پێشمەرگەکانی کوردستان کە بوێرانە دژی تیرۆر دەجەنگن.
 
ئەیکۆن دەڵێت "زۆر خۆشحاڵم کە سەردانی شارێک دەکەم ٨٠٠٠ساڵ کۆنە و کۆنسێرتێکی راستەوخۆ ئەنجام دەدەم."
ئەم دەنگۆیە دوای ئەوە هات کە گۆرانیبێژ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدۆیەک بڵاو دەکاتەوە و تیایدا باس لە سەردانەکەی دەکات بۆ کوردستان. ئەمەش بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت لە کاتێکدا بۆ یەکەم جارە گۆرانیبێژێکی ئەمریکی بەناوبانگ لە کوردستان کۆنسێرت ئەنجام بدات.
شایەنی باسە تا ئێستا زانیاری تەواو و بەرواری سەردان و کۆنسێرتەکە رانەگەیەندراوە.
 
لەم  دواییانەدا ئەیکۆن دەنگی خۆی تەرخان کردووە بۆ کۆکردنەوەی داهات لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەژداربووە لە چەندین پڕۆژەی دی. لە ٢٠١١ دا لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژی پۆپی عەرەب، لە پڕۆژەیەکی خێرخوازیدا هەستان بە کۆکردنەوەی داهات بۆ پرۆگرامی پەروەردەیی بۆ منداڵان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پرۆژەکە سەرکەوتنێکی گەورەبوو، لە مانگی یەکەمی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکە ٢ملیۆن بینەری هەبوو، وە توانرا ٣ ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە.

سەرچاوە: ibtimes.com


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw