یادکردنەوەی گەورەترین کەرنەڤاڵ لە جیهاندا: کەرنەڤاڵی ریۆ

17/02/2015    00:22

یادکردنەوەی گەورەترین کەرنەڤاڵ لە جیهاندا: کەرنەڤاڵی ریۆ 


Şano

کەرنەڤاڵی ریۆ یەکێکە لە بەناوبانگ ترین فیستیڤاڵەکانی جیهان کە هەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە و بە گەورەترین کەرنەڤاڵ دادەنرێت کە زیاتر لە ٢ ملیۆن خەڵک لە هەر رۆژێکدا بەژدار دەبێت و لەسەر شەقامەکان ئاهەنگ دەگێڕن. کەرنەڤەڵەکە بۆ ماوەی ٥ رۆژ لە رۆژانی ١٣-٠٢ بۆ ١٨-٠٢ لەسەر شەقامەکانی  Rio de Janeiro, Brazil ریۆ دێجانیریۆ ی بەڕازیل ئەنجام دەدرێت.

 کەرنەڤاڵ و یادکردنەوەی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی و ئیتاڵییەکان کە لە وەرزی بەهەردا ئەنجام دراوە و زۆر جار وەک یادکردنەوەی ئایینی بینراوە، پۆشینی ماسک و خۆڕازاندنەوە و سەماکردن لەسەر شەقامەکان تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کەرنەڤاڵن. یادکردنەوەی کەرنەڤاڵ لەساڵانی ١٨٥٠ لە ریۆی بەڕازیل سەری هەڵداوەو لە ئێستادا بووە بە کلتوری ئەو ناوچانە. خەڵکی وەک دەربڕینێکی کلتوری هەژماری لە کەرنەڤالەکە دەڕوانن.

خەڵکی جلی جۆراوجۆر و رەنگاورەنگ دەپۆشن کە سەربە خوێندنگەکانی سامبان. لە ریۆدا نزیکەی ٢٠٠ خوێندنگەی سامبا هەیە. ئەم خوێندبنگانە پێک دێت لە خەڵکی هەر ناوچەکە کە دەیانەوێت بە یەکەوە لە کەرنەڤاڵەکەدا بەژدار بن کە هەموویان خەڵکی هەمان شوێنن.

بۆ هەر یەک لەو کۆمەڵەیەی سەر بە خوێندنگەیەکن، پێویستە پابەندی یاساکانی کەرنەڤاڵەکە بن. لە سەرەتادا، هەر خوێندگەیەک وەک دەستپێکێک ١٠ تا ١٥ کەسی دەچێتە ناو کەرناڤاڵەکەوە و خەڵکی ئاشنا دەکەن بەو ستایل و شێوازی نمایشی خوێندنگەکەیان. وە هەموو ئەمانە لەسەر جۆرێک سەما راهێنانیان کردووە و جلی تایبەتیان پۆشیوە، کە عادەتەن سەماکانیان گێڕانەوەی چیرۆکێکی کورتە.

پیش سەدەی هەژدەیەم، ئەم کەرنەڤاڵە هەندێک تایبەتمەندی جیاوازتری هەبووە. لە رۆژانی کەرنەڤاڵەکەدا، چینی فەقیر وەک دەوڵەمەند خۆی گۆڕیوە، وە بە پێچەوانەوە، دەوڵەمەندەکان وەک فەقیر خۆیان دەرخستووە. پیاوان جلی ژنانیان پۆشیوە و ئامڕازی جوانکارییان بەکار هێناوە. رۆژانی کەرنەڤاڵەکە خۆشترین رۆژبوون بۆ خەڵکی کۆیلە و پێست رەشەکان چونکە لەو رۆژانەدا توانیویانە ئازاد بن و بەژداربن لە کەرنەڤەڵەکەدا. هەربۆیە ئێستاش لە کەرنەڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە رەش پێستەکان بەرچاو دەکەوێت.

لە ئێستادا فیستیڤالەکە تەنیا خۆگۆڕین نییە، بەڵکو چەندین پێشبڕکێ و نمایشی سەما و موزیک لەخۆ دەگرێت.

سەرچاوە: .rio-carnival.net








هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw