ئا: ئاراس عەبدوڵڵا نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی شانۆی كلتوریی و ده‌زگای جه‌مال عیرفان لە پڕۆژەیەکی هاوبەشیاندا ١٠٠ کتێبی شانۆیی لەژێر ناوی "کتێبی شانۆکار" بە زنجیرە و قەبارەی کتێبی گیرفان چاپ و بڵاودەکەنەوە، دەستپێکی ئەم پرۆژەیەش بە چاپکردنی ١٠ دانە لەو زنجیرە کتێبە دەستپێدەکات کە بڕیارە بۆ ڕۆژی جیهانی شانۆ بڵاوبکرێتەوە. له‌و باره‌یه‌وه" نیهاد جامی" سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" ئەم پرۆژه‌یه له‌هه‌نگاوی به‌راییدا ١٠ كتێب چاپ و بلاوده‌كاته‌وه كه تایبه‌ته به ئه‌زموونه شانۆییه‌كان و شێوازه جیاوازه‌كان” وتیشی"جێی خۆیه‌تی سوپاسی هاوڕێیانمان له ده‌زگای جه‌مال عیرفان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت هاوڕێی ئازیزم به‌ختیار سه‌عید كه به‌قه‌د ئێمه خه‌می ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بووه و ویستویه‌تی پرۆژه‌كه بگاته ئه‌نجام، بریاریشدراوە له داهاتوودا پڕۆژه‌كه وه‌ك كتێبی هاوبه‌شی هه‌ردوولامان به‌رده‌وام بێت" بەرگی ئەو ١٠ کتێبەی کە لە بەشی یەکەمی زنجیرەی کتێبی شانۆکاردا بڵاودەکرێتەوە: