گروپێکی ڤیدیۆگرافی هەڵدەستن بە گەڕان بە دوای رەچەڵەکی ٣ ژندا بە گۆڕینی شیواز و دەرکەوتنیان بۆ ژنانی وەک رەچەڵەکی خۆیان لە رابردودا. هەر یەکێکیان گۆڕانکارییان بۆ کراوە لە روخسار و جەستەدا بە بەکارهێنانی موکیاج، ئامڕازی خۆرازاندنەوە، ستایلی قژ و جلوبەرگ کە لە کۆندا بەکار هاتوون بە پێی باکگراوند و کلتوری هەر یەکێکیان.
یەکێک لە مۆدێلەکان بە رەچەلەک ئینگلیز-ئیرلەندی-سکۆتلەندییە و یەکێکیان چینی و ئەویتریان چینی-تایوانییە. هەریەکێکیان جوانییەکی نەریتی پیشان دەدەن لە رێگەی بەکارهێنانی کەلوپەل و مکیاجی مێژویی. دوای بینینی دەرکەوتە نوێیەکەیان، بێجگە لە بەدی کردنی جیاوازییەکی بەرچاو،ئەم کارە بووە پیشاندانی ئەو جوانییە کلتورییەی لە رابردودا باو بووە.
سەرچاوە: designboom.com
