فێستیڤاڵی شانۆی ئیمپرۆ

24/02/2015    22:36

فێستیڤاڵی شانۆی ئیمپرۆ "ئیرتیجال" لە هانۆڤەر بەڕێوەچوو 


Şano

لە ٢٠ تا ٢٢ی ئەم مانگە لە شاری هانۆفەری وڵاتی ئەڵمانیا، فیستیڤاڵێکی گەورەی شانۆی ئیمپرۆ"ئیرتیجال" سازکرا کە بەشداربووان لە هەموو شارەکانی ئەڵمانیا و دەرەوەی ئەڵمانیا ٣ ڕۆژ لە ۆرکشۆپی ڕۆژانە و ٦ نمایش لە ئێواراندا ئامادەبوون، و چەند فۆرمێکی نوێی ئەم جۆرە شانۆییەیان تاقیکردەوە، شانۆکاری کورد "شوان کەریم" لە میانی ئەو فێستیڤاڵەدا بەهاوکاری ئەکتەری ئەڵمانی "زۆنیا" کە هەردووکیان ئەزمونی چەند ساڵ کارکردیان لە شانۆی ئیمپرۆ "ئیرتیجال"دا هەیە، ڕۆژانە ۆرکشۆپێکیان لەسەر شێوازەکانی ئەو شانۆییە پێشکەش کرد.

سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە و نمایشەکانی، "شوان کەریم" بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" نمایشەکان لە چەند بەشێک پێکهاتبوون، نمایشی یەکەم بۆ فۆرمی کورت لەلایەن مامۆستاکانی ۆرکشۆپەکانەوە لە ئێوارەی یەکەمدا پێشاندرا، پاشان نمایشی فۆرمێکی گۆرانی ئامێز نیشان درا، ڕۆژی دووەم نمایشی فۆرمێکی نوێ کە بیرۆکەی من و زۆنیا بوو و دوای هەشت کاتژمێر لە ۆرکشۆپەکە دەبوو بەشدار بووان ئامادەی نمایش بکەین. هەڵبەت کارێکی زۆر قورس بوو بەڵام وەک ئەزمونی هەردووکمان دڵنیا بووم لە سەرکەوتنی فۆرمەکە و نمایش، هەمان ڕۆژ فۆرمێکی تر کە بەرهەمی ۆرکشۆپی دووەم بوو نمایش کرا، هەروەها ڕۆژی سێهەم .بەسەرداچونەوە و هەڵسەنگاندنی نمایشەکەبوو لەگەڵ دواهەمین ڕاهێنانەکانی ۆرکشۆپەکان و ئێوارە نمایشی کۆتایی فیستیڤاڵەکەش بەڕێوەچوو"

شەوان کەریم دەرباری ئەزمونی خۆی لەو شێوازەی شانۆدا دەدوێت و دەڵێت" ‌من لەساڵی ٢٠٠٤ وە لەم بوارەدا بەبەردەوامی چالاک بووم، ڕاهێنەری ئەکتەری شانۆم بەدەر لە ۆرکشۆپی تایبەتی خۆم، لەگەڵ هەموو گروپەکانی ئەم شارە کارم کردوە. گەر وەک نمونەیەک باسی بکەم لە مانگی ٢ دا ٥ نمایشی جیاواز و ئەم ۆرکشۆپەم هەبووە بەدەر لە ڕاهێنانی گروپی "ئیمپرۆکۆکن" کە ئەندامم تیایا.



هەر سەبارەت بەو فێستیڤاڵە و ۆرکشۆپەکانی ناو فێستیڤاڵەکە "زۆنیا توینەبۆن - Sonja Thöneböhn" هاوکاری شوان کەریم لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" ئێمە خۆشحاڵین بەوەی کە لە سەنتەری کلتورداین لە دڵی شارەکەدا، لە ماوەی ٣ رۆژی فیستیڤاڵەکە چەندین ۆرکشۆپ و نمایش ئەنجامدراوە بۆ خەڵکی لە ئەڵمانیا. یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان موزیک بوو، هەر بۆیە چەندین ۆرکشۆپی موزیکی رێکخرا.  یەکێک لە ۆرکشۆپەکان کە پێی دەوترێت " Longform-Workshop" لە لایەن من و شوان کەریمەوە بەڕێوەچوو کە هەردووکمان ئەکتەرین لە گروپێکی ئیمرۆی هانۆڤەر بە ناوی " improkokken" لەم ۆڕکشۆپەدا هەوڵماندا فۆڕماتێکی تەواو نوێ دروست بکەین لەگەڵ بەشداربووەکاندا، پێی دەوترێت  „Hinter den Kulissen („Backstage“)  ئەم شێوازە کار لەگەڵ ئەو ئەکتەرانە دەکات کە دەیانەوێت شانۆیەکی نوێ نمایش بکەن. ویستومانە  کاتی پرۆڤە و بەشێک لە شانۆکە خۆشی نمایش بکەین، هەروەها ئەو پەیوەندییەی لە نێوان ئەکتەرەکان و گرفتەکاندا دروست دەبێت لە پشت شانۆوە. لێرەدا دەبێت ئەکتەرەکان دوو رۆڵ ببینن، ئەکتەرەکان خۆیان و ئەو رۆڵەی دەیگێڕن. هەوڵمانداوە ئاوێتە بوونێک لەگەڵ ئەم فۆڕماتە و باندی  improve  دروست بکەین.

لەبارەی بابەتەکانی ۆرکشۆپەکانەوە ناوبراو وتی" بابەتە سەرەکییەکانی ۆڕکشۆپەکە بریتیبوون لە: چۆن کارەکتەر دروستدەکەیت (دوو جۆی جیاواز) گێڕانەوەی چیرۆک، فوکس ، رێکخستنی موزیک، فۆرمات و لە کۆتایدا ئەو فۆڕماتە نمایش کرا کە لە ۆڕکشۆپەکەدا کاریان لەسەر کرابوو.


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw