نیگێل کارنۆک Nigel Charnock سەماکار و کۆریۆگرافەری بەڕیتانی لە دواکاریدا بە ناوی HAUNTED BY THE FUTURE وێنای دوو کەپڵمان بۆ دەکات کە هاوسەری یەکترین و بەردەوام لە ناکۆکیدان. ناوەڕۆکی سەماکە پیشاندانی ژیانێکە لە کاتێکدا بەدی کردنی بەڵگە بۆ بوونی خۆشەویستی لە نێوان هەردوو کەپڵەکەدا ئەستەمە.
موزیکی سەماکە بەرزە و توندو تیژی، چالاکیەکی زۆر و هەرایەک بەدی دەکرێت. لە هەمان کاتدا، لە ماوەی سەماکەدا حەز و خۆشەویستی زۆر بە کەمی هەستی پێدەکرێت. ئەوەی لێرە دەبێتە پرسیار، بۆ لەسەرەتادا بڕیاری ژیانی هاوسەرییان داوە؟!
کچەکە: چەند منت خۆش دەوێت؟
کوڕەکە: بەو رادەیەی تۆ منت خۆش دەوێت.
کچەکە: ئەوە بەسە؟
شایەنی باسە نیگێل کارنۆک لە ٢٠١٢ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوە: bellyflopmag.com
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لەم لینکە https://vimeo.com/50528572
