نووسەری ناودار

01/03/2015    00:31

نووسەری ناودار "یەشار کەمال" کۆچی دوایی کرد 


Têkst

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵا

ڕۆژی ٢٨ی ٢ی ٢٠١٥ نووسەری ناوداری وڵاتی تورکیا و بەڕەچەڵک کورد "یەشار کەمال" لە تورکیا کۆچی دوایی کرد، یەشار کەمال، یەکێکە لە نووسەرە گەورە و بەناوبانگەکانی وڵاتی تورکیا، ناوێکی گەورەیە لە ئەدەبی ئەو وڵاتەدا، بەرەهەمە ئەدەبییەکانی ئەم نووسەرە بۆ نزیکەی ٣٩ زمانی زیندووی دونیا وەرگێڕدراون.

یەشار کەمال ماوەیەک بوو دوچاری نەخۆشی بوو بوو و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی تورکیادا لەژێر چاودێری پیزیشکدا بوو، سەرەنجام و بەهۆی نەخۆشییەوە ڕۆژی ٢٨ی ٢ی ٢٠١٥ ماڵئاوایی یەکجاری لە ژیان و ئەدەبیات کرد، لە ماوەی نەخۆشییەکەیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان و تورکیا بەگرنگییەوە هەواڵی ئەو نووسەرە ناودارەیان پرسیوە و هیوای چاکبوونەوەیان بۆ خواستووە، ئێستا و دوای کۆچی دوایی ئەو نووسەرە زۆرێک لە نووسەران و ئەدیبان هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو نووسەرە مەزنە دەردەبڕن.

یەشار کەمال خاوەنی چەند خەڵاتێکی گەورەی ئەدەبییە لەوانە "خەڵاتی نێودەوڵەتی کەتەلۆنیا، خەڵاتی دکتۆرا لە زانکۆی بەرلین" جگە لەمانەیش پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، بەشێک لە بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە بریتین لە "دەستماڵی سپی، حەمەدۆک، زەوی ئاسن، ئەفسانەی چیای ئاگار و ئاسمانی زیو"


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw