بەپێی حیکایەت دێتەوە لای خوێنەرانی

03/03/2015    00:05

بەپێی حیکایەت دێتەوە لای خوێنەرانی 


Têkst

ئا: ئاراس عەبدوڵڵا

بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە، ٤/٣/٢٠١٥ سەنتەری ڕۆشنبیریی سەرا ئێوارە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە  لەژێر ناوی "بەپێی حیکایەت" بۆ شاعیری ناسراو "دلاوەر قەرەداخی" ساز بکات، کە تێیدا شاعیر بەهاوکاری هونەرمەندی پیانۆژەن "شەهرام جەسیم" ژمارەیەک لە شیعرەکانی بۆ ئامادەبووان دەخوێنێتەوە.

کۆڕەکە لە سەنتەری ڕۆشنبیریی سەرا بەڕێوەدەچێت لە شاری سلێمانی، کە دەکەوێتە ناوەندی شاری سلێمانی بەرامبەر چایخانەی شەعب.


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw