مۆزەخانەی شوشە لە شەنگەهای سەنتەرێکی کلتوری زانستییە بۆ منداڵان. ئەم مۆزەخانەیە لەلایەن COORDINATION ASIA دروست کراوە کە ناوەندێکی دیزاین و تەلارسازییە و فۆرمی مۆدێرن و هاوچەرخ بەکاردەهێنن لە دیزاینەکانیاندا. مۆزەخانەکە شوینێکی تایبەتە بە منداڵ، لەوێدا دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرفراوان چەمکە سەرەتاییەکان لەسەر شوشە بزانێت لە رێگای دیزاین و هونەر و یاری و پێرفۆڕمانس و فیلمەوە. دەتوانرێت مۆزەخانەکە وەک سەنتەرێکی زانستی بۆ منداڵان ناوزەند بکرێت و منداڵی تەمەن ٤-١٠ ساڵ دەتوانن سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن. هەموو ئامڕازەکان وا دروست کراون و دیزاین کراون کە منداڵەکان دەتوانن دەستی لێبدەن و تاقی بکەنەوە. بێجگە لەمانە کافێ وشوێنی وێنە کێشان و ئاهەنگ گێڕانی تێدایە. لە هەمان کاتدا گروپی خوێندنگاکان دەتوانن ئەو شوێنانەی پێویستییانە بۆ ماوەیەک بە کرێ بیگرن وەک نمونەی گەشتە زانستییەکانیان. سەرچاوە: thecoolhunter.net