ئا: ئاراس عەبدوڵڵا
ئەمڕۆ ٥/٣/٢٠١٥ دوایین ڕۆژی پێشانگایەکی کتێبی "خانەی موکریانی" بوو کە لە شاری هەولێر و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بەڕووی خوێنەراندا کراوە بوو، پێشانگاکە نزیکی ٣٥٠ ناونیشنای کتێبی تێدا پێشاندرابوو کە ١٠٠ لەو کتێبانە یەکەمجار بوون عەرزبکرێن، لەم پێشانگایەدا داشکاندنی %٥٠ بۆ سەرجەم کتێبەکان کرابوو.
لەبارەی ئەم پێشانگایە و ئەگەری بردنی ئەم پێشانگایە بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان، "کاروان عەبدوڵڵا" بەرپرسی خانەی موکریانی بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" دیارە سەرجەم ئەو کتێبانەی لەم پێشانگایەدا عەرزکرابوون لە چاپکراوەکانی خانەی موکریانی بوون و پێکهاتبوون لە چاپکراوەکانمان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی"
وتیشی"لەهەندێک شوێن ئێمە وەکیلمان هەیە و تەنسیقی پێشوەختەمان هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی خانەی موکریانی، بۆیە ڕەنگە نەتوانین لەو شوێنانە پێشانگایەک بکەینەوە بەو ڕێژە داشکاندنەوە، بەڵام لە ئێستادا لە پەیوەندیداین لەگەڵ زانکۆی سۆران بۆ کردنەوەی پێشانگایەک لەوێ، هەروەها خانەی موکریانی بەشدارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی کە مانگی ٤ لە هەولێر دەکرێتەوە
