کۆڕێک لەسەر شانۆی چەوساوەکان

05/03/2015    21:28

کۆڕێک لەسەر شانۆی چەوساوەکان  


Şano

ئا: ئاراس عەبدوڵڵا

ڕۆژی ٣/٣/٢٠١٥ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە شاری هەولێر، کۆڕێک بۆ شانۆکاری شاری هەولێر "یوسف یوسفی" سەبارەت بە "شانۆی چەوساوەکان"ی "ئۆگۆستۆبال" سازکرا، ئەم کۆڕە لە میانی ئەو زنجیرە کۆڕەدایە کە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی شاری هەولێر هەفتانە و هەرجارەی بۆ شانۆکارێکی ئەنجام دەدات.

لەبارەی کۆڕەکەیەوە "یوسف یوسفی" بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند"  لە کۆڕەکەدا تیشکم خستە سەر شانۆی چەوساوەکان و مێژووی سەرهەڵدانی ئەو شێوازەی شانۆ، هەروەها باسی جیاوازی ئەم شێوازە و شێوازەکانی تر و شانۆی تەقلیدیم کرد، جگە لەمانەیش تیشکم خستە سەر گرنگی و بایەخی ئەم شێوازەی شانۆ بۆ ئێستای کوردستان"

دوابەدوای پێشکەشکردنی بابەتەکان ژمارەیەک لە ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر "شانۆی چەوساوەکان" و "ئۆگۆستۆبال" کرد لە کۆڕەکەدا.



شانۆی چەوساوەکان، شێوازێکی شانۆییە کە لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن "ئۆگۆستۆبال"ـەوە دروستکراوە لە بەڕازیل و پاشان پەرەی پێدراوە، لەم شێوازەدا گرنگی بە بەکارهێنانی تەکنیکە شانۆییەکان دەدرێت بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی، لەم شێوازەی شانۆدا هەندێک جار بینەریش دەبێتە بەشێک لە نمایشەکە، ئەوەیش لە ڕێگای هێنانی واقیعی خۆی بۆ ناو کارەکە و دروستکردنی گفتوگۆ لەوبارەیەوە.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw