بۆ پیشاندان و بەسەرکردنەوەی کارەکانی هونەرمەدندی بەناوبانگی بەڕیتانی دەیڤید باوی David Bowie، چەندین هونەرمەند بانگهێشت دەکرێن و چالاکی جۆراو جۆر رێک دەخرێت.
دەیڤید باوی گۆرانیبیژ و هۆنراوەنوس و بەرهەمهێن وئەکتەر بەوە ناسراوە کە دەنگێکی جیاواز و زیرەکییەکی تایبەتی هەیە. بۆ ماوەی چوار سەدە بە بەردەوامی ناوبانگی خۆی هەبوو لە موزیکی پۆپدا، بەتایبەتی لە کارەکانی ١٩٧٠یدا.
دوای گۆرانی "Space Oddity" لە ١٩٦٩ کە یەکێک بوو لە ٥ باشترین گۆرانییەکانی بەریتانیا، توانی سەرنجی زۆرێک لە خەڵکی بۆخۆی رابکێشێت.
لە رۆژانی ٦ تا ٨ی مارسی ئەم ساڵ کۆمەڵێک چالاکی دەربارەی کارەکانی لە هۆڵی کۆنسێرتی سیمفۆنی Philharmonie لە پاریس رێک دەخرێت کە چەندین هونەرمەند بانگهێشت کراون بۆ کاری موزیکی و پێرفۆرمانس و سەما. جگە لە پێشانگایەک بۆ نمایشی کارەکانی.
لە هەمان کاتدا ئۆرکێسترای National d’Île de France کە لەلایەن ئینریکی مازێلا Enrique Mazzola بەڕێوە دەچێت سیمفۆنییەکانی فیلیپ گڵاس Philip Glass دەژەنن لەسەر هەردوو بەرهەمی هونەرمەند دەیڤید باوی "Low" و "Heroes،" وە سیمفۆنییەکە بە هەماهەنگی دەبێت لەگەڵ شانۆ و سەمادا.
سەرچاوە: timeout.com
