ئا: ئاراس عەبدوڵڵا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧/٣/٢٠١٥ گروپی "پانتایی شانۆی واڵا" یەکەمین نمایشی شانۆیی "ماڵی باوکم"یان لە هۆڵی ئەحمەد موختار جاف لە شاری هەڵەبجە پێشکەش کرد. بڕیارە ئەم شانۆییە ڕۆژانە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ تا ڕۆژی ١٠/٣/٢٠١٥ لە نمایشکردن بەردەوام بێت. ئەم شانۆییە لە نووسین و دەرهێنانی ڕاڤیار نەوزادە و یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ لە هەردوو شاری هەڵەبجە و سلێمانی نمایش کرا.
سەبارەت بە دووبارە نمایشکردنەوەی ئەم کارە، ڕاڤیار نەوزاد بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ پێشوازییەکی باش لە ئیشەکەمان کرا، بۆیه ئێمهش بریارماندا وهك كلتورێكی نوێی شانۆیی دووباره ئهم كاره نمایش بكهینهوه، وەک چۆن له سهرجهم وڵاتهكانی دیكهی دونیادا كاری شانۆیی بۆ ماوهی چهند ساڵێك و بهچهند ستافێكی شانۆی پێشکەش دەکرێت."
لەبارەی هێڵی گشتی چیرۆکی ئەم کارەوە، ڕاڤیار نەوزاد وتی" چیرۆکی ئەم شانۆییە باس لە ماڵێک دەکات کە سەرلەبەری ماڵەکە بەهۆی هەڵەی باوکەوە تێکدەچێت."
