لە ساڵی رابردوودا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠٠،٠٠٠ سیستمی خۆری (solar system) دروست کراوە. دوای ووردبونەوە دانانی سیستمەکاندا، دەرکەوت کە لە ماوەی هەر ٢،٥ دەقەدا سیستمێکی نوێ جێگیر کراوە، پاشان ئەم سیتمانەیە بەیەکەوە لکێندراون.
بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، پێشکەوتنێکی خێرا بەدی دەکرێت لە برەو دان بەم بوارە. بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە هەر ٣.٧دەقەدا سیستمێک دروست کراوە وە لە ٢٠١١دا تەنیا ٥٠،٠٠٠ سیستم دروست کراوە و جێگیرکراوە. وە لە ٢٠٠١دا لە ماوەی ٩ کاتژمێردا توانراوە سیستمێکی خۆری دروست بکرێت. ئەم پێشکەوتنە خێرایە بە دەستکەوتێکی مەزن دادەنرێت لە خزمەتکردن بە ژینگە.

ئوستورالیاش یەکێکە لەو ووڵاتانەی گرنگییەکی تایبەت دەدات بە سیستمی خۆری. لەکاتێکدا ژمارە دانیشتوانەکەی ٢٣ ملیۆن خەڵکە کە زۆر کەمترە لە ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە دەگاتە ٣١٦ ملیۆن خەڵک. لە ٢٠١٤دا ١٨٥،٨٩٠ سیستمی خۆری لە ووڵاتی ئوستورالیا دروست کراوە.
ئامارەکانی ووڵاتی ئوستورالیا دەریدەخەن کە لە هەر ٥ ماڵێک، ١ ماڵ سودمەندە لە بەکارهێنانی سیستمی خۆری و لە کۆی هەر ١٠ خێزانێک، ٩ خێزان ئامادەیی و خۆشحاڵی دەردەبڕن بۆ کارکردن بەو سیستمە.
سیستمی خۆری solar system داهێنانێکی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووە بۆ سود وەرگرتن لە ووزەی خۆر و جارێکی تر بەکارهێنانەوەی وەک سەرچاوەیەکی ووزە.
سەرچاوە: .treehugger.com
