لە هەولێر کۆڕێک سەبارەت بە شانۆی نوێی پۆڵەندی سازدەکرێت

08/03/2015    22:49

لە هەولێر کۆڕێک سەبارەت بە شانۆی نوێی پۆڵەندی سازدەکرێت 


Şano

ئا: ئاراس عەبدوڵڵا

لە درێژەی ئەو کۆڕانەی کە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر هەفتانە بۆ ژمارەیەک لە شانۆکارانی سازدەکات، ڕۆژی ٣ شەممە ١٠/٣/٢٠١٥ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، کۆڕێک بۆ شانۆکار "نیهاد جامی" سەبارەت بە “شانۆی نوێی پۆڵەندی” سازدەکات، کۆڕەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر لەناو هەمان بەڕێوەبەرایەتی سازدەکرێت.
 
لەبارەی کۆڕەکەیەوە "نیهاد جامی" بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" کۆڕەکە بۆ قسەکردنە لە شانۆی نوێی پۆڵەندی، بەدوای ئەزمونی فاشیزم لە کۆمەڵگای پۆڵەندی دوای جەنگی جیهانی کە ئەزمونێکی شێوەکاری و جەستەیی لە شانۆدا دەرکەوت."

وتیشی" هەوڵدەدەین لەمبارەیەوە قسە لە هەوڵە نوێکانی ئەم شانۆیە بکەین، بەتایبەتی شانۆی پۆڵەندی تا ئێستا بۆ شانۆکاری کورد تەنیا بریتی بووە لە گرۆتۆفسکی، بۆیە دەمانەوێت لەسەر ئاست و ڕەهەندە نوێکانی ئەم شانۆیە لە کۆڕەکەدا بدوێین."




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw