ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا تیپی شانۆی بێ‌سنوور بۆ جاری ده‌هه‌م به‌شداری له فیستڤاڵی بۆن و ڕه نگ کرد لە وڵاتی هۆڵەندا، ئەم فیستیڤاڵە و‌ەک ڕیتواڵێکی کلتوری هه‌موو ساڵێک له که‌نیسه‌یه‌کی دێرینی شاری ئاپڵدۆرن نمایش ده‌کرێت. لێره‌وه شانۆی بێ‌سنوور ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی گه‌یانده زیاتر له بیست کلتوری جیاجیای جیهان و‌ەک کلتوری "ڕووسی، ئه‌ڵمانی، ئه‌رمه‌نی، گریکی" ئەم فیستیڤاڵە دەیەوێت کلتوره‌کانی گه‌لان تێکه‌ڵکێشی یه‌کتری بکات بۆ سازدانی کلتورێکی کۆ، به‌بێ جیاوازی سنووره‌کان، ئاینه‌کان و نه‌تەوەکان . شانۆی بێ‌سنوور به ناوی کوردستانه‌وه به‌رهەمه‌کانی خۆی ناساند، لەوبارەیەوە شانۆکار "باکۆ سۆرانی" لە تیپی شانۆی بێ‌سنوور بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند "ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین کلتووری کووردی بگه‌یەنینه کلتوره‌کانی تر، بۆیه زۆر جار هه‌وڵدەدەین سیمای کلتوری خۆمان بناسێنین. شانۆی بێ‌سنوور له‌م ڕۆژه‌دا خێمه‌یه‌کی کوورده‌اری درووست کردبوو بۆ میوانان، ئه‌م خێمه‌یه ڕازاندرابووه‌وه به ڕه‌شماڵ و که‌لوپه‌لی فۆلکۆری کوردی. هەر لەو چالاکیانەی ئەو تیپەدا موزیسیان "حەمه به‌کر" بە موزیکی "گەشتێکی ڕەنگا و ڕەنگ" بەشداری کردبوو، لەوبارەیەوە بە سولی ئۆنی وت، "میوزیکی گه‌شتی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ میوزێکێکی هاوچه‌رخه که تێکه‌ڵکێشم کردبوو به ڕیتمی فۆلکلۆری کوردی، من خۆشحاڵم که میوزیکی کوردی ئاشنای ئه‌و هه موو کلتوره بکه‌م." شانۆی بێ‌سنوور چەند چالاکییەکی تری لە میانی ئەو فیستیڤاڵەدا پێشکەش بە ئامادەبوان کرد له‌وانه تابلۆ شانۆیی (ده‌مامکێکی تر) ئەم کارە کورته تابلۆیه‌کی شانۆییه له ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی "سامان ژین"بوو "سامان ژین" سەبارەت بەم کارە بۆ سولی ئۆن دواو ووتی، "ئه‌م کاره باس له کاره‌کته‌رێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌کات له کۆمه‌ڵگایه‌ک دا ده‌ژی که ترس وای لێ کردووه دوو ده‌مامک بپۆشێ ده‌مامکێکیان بۆ ئه‌و کاتانه‌یه که هه‌ست به ترس و بێ ئارامی ده‌کات، ئه‌وی تریشیان بۆ حاڵه‌ته ئاساییه‌کانییه‌تی، ئه‌م ڕووپۆشینه گرفتی گه‌وره درووست ده‌کات بۆ ئه‌وکه‌سه بۆیه له ساته‌وه‌ختێکدا بڕیاری ئه‌وه ده‌دات ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی واڵا بکات" جێی ئاماژە بۆکردنە مۆسیقای ئەم کارە لەلایەن "حەمە بەکر"ـەوە ئامادەکرابوو و "باکۆ سۆرانی"یش و‌ەک ئەکتەر تێیدا بەشدار بوو.