لە عەرەبییەوە: چۆڤین ئازاد
لە ڕۆژی ٨ ی مارس جارێکی تر ژنان چەندین خۆپیشاندان و چالاکیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە سەر نایەکسانی و هەموو ئەو توندو تیژیانەی کە رووبەڕوی دەبێتەوە.
لە هەندێ شاری جیاوازی جیهان ئەم رۆژە بە شێوازی جیاواز یاد کرایەوە.
لەفەڵەستین و هۆنک کۆنگ وبەنگلادیش ژنان خۆپیشاندانیان کرد و لافیتەیان بەرزکردەوە بۆ کۆتایی هێنانیان بە توندووتیژی و دەستەبەرکردنی یەکسانی ئازادی.
وە لەشیلیش خۆپیشاندان ئەنجامدرا دژی ئەو زۆرداریانەی بەرامبەر ژنان دەکرێت و بە تایبەتی داواکردنی مافی خۆیان لەسەر لەباربردنی بەزۆر کەهەندێکیان بەڕێگای ناشەرعی و دوور لە نەخۆشخانەکان ئەنجام دەدرێت.
یەکێک لەخۆپیشاندەرەکان وتی "من لێرەم بۆ بەرگری کردن لەمافی خۆم ودەرکردنی قەرارێک بۆ چۆنێتی جل پۆشین و چۆنێتی مامەڵەکردن بە جەستەی خۆمانەوە"
وە کوبرا خادمی کە هونەرمەندێکی ئەفغانیە ئەو جلانەی پۆشی کە لە ئاسن دروست کراوە و بە ناو شەقامەکاندا سورایەوە وەک نارەزاییەک بۆ بۆدەربڕینی ئەوهەستەی درووست دەبێت لای ژنان لەسەرشەقامەکانی ئەفغانستان لە ئەنجامی رەفتارە نا پەسندەکان کە دووچاری ژنان دەبنەوە.
سەرچاوە: euronews.com