گوندی "دەرەتفێ" و "ئێنگیجە" سەر بە شاری مەریوان ماوەی چەندین ساڵە هەڵدەستن بە دروستکردنی هێلانە بۆ حاجی لەقلەق لە کاتی کۆچکردنیان بەو دەڤەرەدا. هەروەک ساڵانی پێشو ئەمساڵیش توانیویانە هەش هێلانە بۆ حاجی لەقلەقەکان دروستبکەن، ئەم ساڵ ئەم چالاکیە ژینگەییە لەلایەن (کۆمیتەی ئاواییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا- لقی دەرەتفێ) جێبەجی کرا. لەق لەق لەو باڵندە کۆچەریانەیە، بەهۆی گەورەیی باڵەکانیەوە دەتوانێت مەودایەکی درێژ بفرێت، بەپێی گونجاوی هەوا دەتوانێت لە سەعاتێکدا ۵٠ بۆ ۱٠٠ کم بفڕێت. لە جیهاندا چەند هێڵێکی کۆچکردنی حاجی لەقلەق هەیە کە بەشێوەیەکی گشتی لە نێوان کیشوەری ئەوروپاو ئەفەریقدا کۆچ دەکەن. یەکێکیش لەو هێڵانە بە کوردستاندا تێپەڕئەبێت. حاجی لەقلەق لەو ئاژەڵانەیە کە پەیوەندیەکی دێرینی لەگەل مرۆڤ هەیە، جگە لەوەی کە زۆر جار لە نزیک شوێنی نیشتەجی مرۆڤەوە هیلانە دروستدەکات بنمونە لە ناو شارو گوندەکاندا، لە هەمانکاتدالە زۆر لە ئەفسانەو دیانەت و چیرۆکەکاندا باسکراوە. لە کلتوری کوردیشدا حاجی لەقلەق ئاژەڵێکی خۆشەویستە و هیچکات ئازاری نەدراوە، وە تەنانەت گۆشتیشی نەخوارە. سەرچاوە: chya.ir