سولی ئۆن وێب پاشنیوەڕی ڕۆژی (14/3/2015) ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە شاری سلێمانی، لە بۆنەیەکی تایبەتدا یادی نووسەر و ڕۆمانووسی کورد "محەمەد موکری"ی کردەوە، یادەکە بە ئامادەبوونی خانەوادە و ژمارەیەک لە نووسەران و هونەرمەندان و خوێنەران بەڕێوەچوو، کە تێیدا هاوڕێیانی نووسەر و بەڕێوەبەری ئەندێشە وتەی خۆیان پێشکەش کرد، دوابەدوای یادکردنەوەکە ژمارەیەک لە چاپکراوە نوێکانی ئەندێشە بە ئامادەیی نووسەر و وەرگێڕی کتێبەکان بڵاوکرایەوە. فۆتۆ: بیار ڕەشید